نوێ ترین لێدوانی عادڵ جوبەیر لە دژی ئێران

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە میانەی قسەکانی خۆی دیسان لە دژی ئێران پاگەندەی کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، عادڵ جوبەیر، وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی وتی: یارمەتییە مرۆڤییەکانی عەرەبستان بە یەمەن لە چوار ساڵی ڕابردوو ۱۳ ملیار دۆلار بووە.

ئەو ئاماژەی دا بە هاوکاری ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان که‌ ئەم یارمەتییەی خەڵکی یەمەنیان داوە.

سەبارەت بە ئێرانیش پاگەندەی کرد: دەبێت ڕووبەڕووی دەستێوەردانەکانی ئێران لە وڵاتانی عەرەبی ببینەوە و بۆ ئەم کارەش هەنگاوی پێشوەخت هەڵبگرین.

وتیشی: ئەنسارۆڵا بانگهێشتی جیهانی بۆ تەقڵ بوون بە پڕۆسەی سیاسی لە دوایین کۆبوونەوەی ژێنڤ ڕەت کردەوە، عەرەبستان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی سڤیل هەنگاوی پێویست هەڵدەگرێت.

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان سەبارەت بە سووریا وتی: عەرەبستان پشتیوانی لە ڕێکاری ژێنڤی یەک سەبارەت بە یەمەن دەکات و جەخت لە سەقامگیری دەکات.

News Code 21637

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =