واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە به‌ره‌نگاریی تیرۆریستەکان

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕێوڕەسمی یادی ۱۱ی سێپتامبەر وتی: هەموومان هەوڵی پاراستنی ئاسایشی ئەمریکا دەدەین و واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە شەڕی تیرۆریستەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ساڵوەگەڕی ۱۱ی سێپتامبەر وتی:  هەموومان هەوڵ دەدەین ئەمریکا ئەمن بکەین.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئاماژەی بە ڕۆڵی سیا لە خۆڵقاندنی ئەم ڕووداوە بە ئامانجی داگیر کردنی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین نەکرد و ڕایگه‌یاند: ئێمە بۆ ڕێز گرتن لە قوربانییەکانی ۱۱ سێپتامبەر کۆ بووینەتەوە، سپاسی بەشداری نوێنەرەکانی کۆنگرێس دەکەم و هەموومان دەبێت هەوڵ بدەین ئەمریکا ئەمنیەتی هەبێت.

ئەو ئاماژەی نەدا کە تیرۆریستەکان عەرەبستانی بوون و وتی: ئەمریکا هەرگیز تەسلیمی زۆر وتن نابێت، چارەنووسی ئێمە لە دەستی خۆمان دایە. داهاتووی ئەمریکا لە جێگەی ئەوەی لەلایەن دوژمنانەوە بنوسرێت لە لایەن قارەمانەکانی خۆمانەوە دەنووسرێت، چارنووسی ئێمە لە دەستی خۆمان دایە.

ترامپ ئاماژەی بە تیرۆریسمی دەمارگرژانه‌ی ئیسلامی کرد و  وتی: واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە شەڕی دژ بە تیرۆریستەکان.

News Code 21635

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =