فرۆکەکان بە ئاسمانی ئێراندا تێپەڕن کۆمپانیاکانیان گەمارۆ دەدرێن

ئەمریکا لە هەنگاوێکی نوێ لە دژی ئێران سەبارەت بە بەهرە وەرگرتنی کۆمپانیاگەلی فرۆکەیی لە ئاسمانی ئێران هۆشداری دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، ئیدارەی گەشتی ئاسمانی ئەمریکا بە دەرکردنی پێڕەونامەیەکی نوێ بۆ کۆمپانیاگەلی فرۆکەیی، سەبارەت بە بەهرە وەرگرتن لە ئاسمانی ئێران هۆشداری دا.

لە پێڕەونامەی نوێی ئیدارەی گەشتی ئاسمانیی فیدراڵی ئەمریکا ئاماژە بە چالاکییە سەربازییە پێش‌هاتووەکان یان تێپەڕبوون بە ئاسمانی ئێران لە پەیوەندی لە گەڵ شەڕی سووریاشدا کراوە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، گرووپی "نووسینگەی خزمەکاری گەشتی ئاسمانی" کە زانیاریگەلی هاوپەیوەند لە گەڵ ئاسایشی فەزای ئاسمانەکان بۆ هێڵی ئاسمانی موسافیرهەڵگری ئاراستە دەکات، لە کاردانەوە بەو هۆشدارە ڕایگەیاندووە کە"ئەگەرچی کرانەوەی دووبارەی فەزای ئاسمانی عێراق لە نوامبێری ساڵی ڕابردووی زایینی بژێرەی زیاتری خستە بەردەم ... بەڵام هیچ رێگەیەکی شاز لە ناوچەدا بوونیان نییە و ئۆپەراتۆرەکان دەبێ لە نێوان عێراق و ئێران یەکیان هەڵبژێرن".

ئیدارەی فرۆکەیی فیدراڵی ئەمریکا لە نوێترین پێڕەونامەی خۆیدا، بیری هێناوەتەوە کە لە مانگی دیسامبێری ٢٠١٧ فرۆکەیەکی ئاسایی و ناسەربازیی ئەمریکا لە کاتی تێپەڕبوون بە ئاسمانی ئێران لە لایەن فرۆکە جەنگییەکانی ئێران پێوشوێنی گیراوە. هەڵبەت لەو نووسراوەیەدا هیچ ئاماژەیەک بە جۆری فرۆکەی پێوشوێن هەڵگیراوە و وردەکارییەکانی ئەو ڕووداوە نەکراوە.

لە پێڕەونامەی نوێی ئیدارەی فرۆکەیی فیدراڵی ئەمریکادا وتراوە کە مۆڵەتی بەهرە وەرگرتن لە ئاسمانی ئێران بۆ ئەنجام دانی هەندێک ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئاسمانی لە پەیوەندی لە گەڵ شەڕی سووریا یان تێپەڕبوون بەو ئاسمانە دراوە و لەوبارەیەوە قودەغەیەک لە بەردەم هێزە سەربازییەکاندا نییە.

لە لایەکی دیکەوە "نووسینگەی خزمەتگەیاندن بە گەشتە ئاسمانییەکان" کە بەرپرسی پێدانی زانیاریی ئەمنی بە کۆمپانیاگەلی فرۆکەیی لە ئاستی جیهانە، بە بێ ڕاگەیاندنی دۆخی هۆشدار، وتوویەتی کە هێڵی ئاسمانی – فرۆکەیی بۆ کەڵک وەرگرتن لە فەزای ئاسمانیی ئێران دەبێ "ناکۆکیی ڕوو لە زیادبوونی" نێوان دەولەتانی ئێران و ئەمریکا لە بەرچاو بگرن.

News Code 21631

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =