کەل و پەلی ئێرانی لە هەرێم جێگەیان بە کەل و پەلی تورکی تەنگ کردووە

سەرۆکی ڕێکخراوی هەناردەکارانی کوردستان وتی: بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار بووەتە هۆی ئەوەی کەل و پەلی تورکی لە هەرێمی کوردستان نەتوانن کێبەرکێی بەرهەمی ئێرانی بکەن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مەحیەدین مەحموودی لە کۆبوونەوەی هاورە کردن و هەناردە کردنی کەل و پەلی پارێزگای کوردستان وتی: دابەزینی نرخی تمەن بووتە هۆی ئەوەی ئاستی هەناردە کردن بۆ هەرێمی کوردستان بەرز بێتەوە چون نرخی کەل و پەلی ئێرانی هەرزانترە.

ئەو زیادی کرد: ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی کەل و پەلی تورکی نەتوانن کێبەرکێی بەرهەمی ئێرانی بکەن. هەر بۆیە فرۆشی کالای ئێرانی زیاتر بووە. بازەرگانەکان لەم ڕۆژانەدا قازانجی باشتر دەکەن.

مەحموودی وتی: سەرەڕای ئەم پێشکەوتنە کێشەی دراو خەریکە دروست دەبێت. هەناردەکارەکان دەبێت داهاتی دولاری خۆیان بۆ بانکەکانی ئێران بگەڕێننەوە بەڵام چون نرخی دولاری دەوڵەتی و ئازاد جیاوازی زۆرە برێک کێشەی دروست کردووە.

ئەو ئاماژەی دا: لەم نێوانەدا نرخی چیمەنتۆ لە ئێران ۳۰۰ لە سەد زیادی کردووە و ئەمەش کێشەی بۆ هەناردە کردنی ئەم کالایە ساز کردووە. هەروەها دەوڵتی عێراق یاسایەکی واژۆ کردوە کە گۆڕینەوەی دۆلاری ئەستەم کردووە. بۆ ئێمە هەرێم گەورەترین ناوچەی بازەرگانییە کە هێشتا گواستنەوەی ئاسمایمان هەیە و بە نیسبەت باشووری عێراق ئاستی بازەرگایشی کەمترە.

News Code 21630

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =