بەرجام هەڵبوەشێتەوە بەرنامەی ناڤۆکی خۆمان خێراتر دەکەینەوە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران جەختی کرد: ئەگەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی شکست بهێنێت، پاشهاتەکانی ئەستەم دەبێت و ئێران بەهێز تر لە هەمیشە بەرنامەی ناڤۆکی خۆی دەباتە پێشەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵدەری ئاسۆشەیتێدپرێس ڕایگەیاند: بڕایری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەوی خستە لایەنی بەزیوەکانەوە.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی بە دەربڕینی هیواداری بە بەردەوام بوونی بەرجام هۆشداریی دا: ئەگەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی شکسی بهێنێت، پاشهاتەکانی ئەستەم دەبێت و ئێران بەهێزتر لە هەمیشە بەرنامەی ناڤۆکی خۆی خێرا دەکاتەوە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئەگەر هەر جۆرە هێرشێک دژی لێکۆڵەرانی ناڤۆکی ئێران ئەنجام بدرێت، پاشهاتەکانی خراپ دەبن. بڕیاری ترامپ بۆ چوونە دەرەوە لە بەرجام بووە هۆی ئەوەی کە ناوبراو بچێتە ڕیزی بەزیوەکانی مێژووەوە.

عەلی ئەکبەر ساڵحی لە درێژەدا زیادی کرد: بە ڕای من، ترامپ بەزیوە؛ چونکوو ئەو بەس مەنتقی هێز شوێن دەگرێت. ئەو پێی وایە کە دەتوانێت بۆ ماوەیەک درێژە بە ئەو کارە بدات بەڵام لە ڕای بنەوە، ئەو لە چوونە دەرەوە لە بەرجام سوودێک نابینێت.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئاسۆشەیتێدپرێس، ساڵحی لە درێژەدا هەروەها وتوویە کە بەرجام ئێرانی بە کەڵک وەرگرتن لە ژمارەیەکی سنووردار لە سانتریفیوژە کۆنەکانی ناسراو بە IR-1s سنووردار کردووەتەوە؛ بەڵام ئەو ئامێرە نوێیانە کە بڕایرە لە نەتەنز چێ بکرێن، ئەو ئیمکانە دەداتە ئێران تا سانتریفیوژی نوێتر و پێشکەوتووتر بە ناوەکانی IR-2M، IR-4و IR-6 بەرهەم بهێنێت کە دەتوانن یۆرانیۆم بە خێرایی زیاترەوە بپیتێنن.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران جەختی کرد: ئەو کارە بە ئەو واتا نییە کە ئێران خۆی بە بەرهەمهێنانی ئەو سانتیفیوژانە سنووردار بکاتەوە، بەڵکوو ئەو کارە تەنیا قۆناغی ئامادەکارییە. ئەگەر ئێران بڕیار بە دەسپێکی بەرهەمهێنان لە ڕێژەی بەربڵاوی سانتریفیوژ بدات، ئێمە ئامادەیی تەواومان هەیە.

ئەو بەرپرسەی ئێرانە زیادی کرد: ئەگەر ناچار ببین لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بچینە دەرەوە، بە دڵنیاییەوە ناگەڕێنەوە سەر خاڵە پێشووەکە، بەڵکوو لە پلەیەکی زۆر زۆر سەرتر لە جاران دەوەستین.

News Code 21628

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =