سەردانی وەفدێکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بۆ باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا

ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق وەفدێکی ڕەوانەی باڵوێزخانەی ئێران لە بەغدا کرد کە ئەندامانی ئەو وەفدە هاوڕیزیی خۆیان لە گەڵ ئێران پاش ڕووداوەکانی کۆنسولخانەی ئێران لە بەسرە دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، مەجلیسی باڵای ئیسلامی عێراق وەفدێکی بە سەرۆکایەتی حامد خەزری ڕەوانەی باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق کرد کە پەیامێکیان لە لایەن هەمام حەمودی سەرۆکی ئەو مەجلیسە لە ئیدانەکردنی هێرش بۆ سەر کۆنسولخانەی ئێران لە بەسرە ئاراستەی باڵوێزی ئێران کرد.

خەزری سەرۆکی ئەو وەفدە کە لە مامۆستایان، شیخ و ریش سپی عەشیرەکان و ژنان پێکهاتبوون، لە دیداری ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە عێراق وتی: سووتاندنی کۆنسولخانەی ئێران لە بەسرە هیچ زیانێک بە پەیوەندییە مێژووییەکانی دوو گەلی ئێران و عێراق و یەکگرتوویی ئەو دوو درواسێیە ناگەیێنێت.

لە لایەکی دیکەوە ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە عێراق وێرای بە سەرکردنەوەی وەفدی میوان و نرخاندنی هاوڕیزیان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، جەختی کرد: دۆستایەتیی زۆری ئێمە لە گەڵ گەلی عێراق بە تایبەت خەڵکی بەسرە، هانمان دەدا بۆ درێژەدان بە هەوڵەکانمان لە پێناو تەیار کردنی ئەوی دەتوانین لە رێگەی کۆمپانیاگەلی کارەبا، ئاو و خزمەت گەیاندن دابینی بکەین.

ناوبراو وێرای پێداگری لە هەڵوێستی یەکەی ئێران و عێراق لە دژی ڕژیمی پێشوو و داعش، ڕایگەیاند: دەستی دزێوی بیانی بە دوای تێکدانی ئەو پەیوەندییە پاوەجێیەیە و هیچکات ئەو خەونەی بۆ مسۆگەر نابێت.

News Code 21627

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =