پیلان گێڕییەکان درێژەی هەبێت، هێزە چەکدارەکانی ئێران بێ دەنگ نابن

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان بە ئاماژە بە هێرشی مووشەکی سوپا بۆ سەر بنکەی تیرۆریستەکان لە هەرێمی کوردستان، وتی: پیلان گێڕییەکان درێژەی هەبێت، هێزە چەکدارەکانی ئێران بێ دەنگ نابن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر موحەمەد باقری لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد: ڕووداوێک کە لە ڕۆژانی دواییدا لە ناوچەکە ڕوویدا، ڕووداوێکی بچووک نەبوو. نیشان دانی توانای مووشەکی، بەشێکی بچووک لەو ڕووداوە بوو. بەشێکی گەورەی ئەو ڕووداوە، نیشان دانی هێزی بیر، هێزی هەواڵگری، هێزی داڕێژەری و هاوئاهەنگی و هێزی فەرماندەیی و پێوەندی و لە کۆتاییدا نیشاندەری هێزی تەواو کەری مووشەکی بوو کە ئاوەها ڕووداوێکی خولقاند.

ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر پیلان گێڕییەکان درێژەی هەبێت، هێزە چەکدارەکانی ئێران بێ دەنگ نابن.

سەرلەشکەر باقری وتیشی: ئێمە دان بەخۆدا دەگرن، قسەی کۆتایی دەکەین، پەیام و هۆشدارییش دەدەین، بەڵام ئەگەر پیلانەکان درێژەی هەبێت، چارەیەک جگە لە بەرەوڕوو بوونەوەمان نابێت؛ چونکوو بە پێی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوە مافی هەر نەتەوە و وڵاتێکە کە لە بەرانبەر دوژمندا بەرگری لە خۆی بکات. ئێمە دانانیشین ناسەقامگیری بێتە ناو ماڵمانەوە. ئێمە خاوەن هێزی چەکدار و سەربازی چالاکاین و لە گەڵ پیلانەکان شەڕ دەکەین.

ناوبراو زیادی کرد: هەندێ کەس پلەیان دەچێتە سەرەوە و کاری خزمەت بە وڵاتەکەیان و خەڵک ئەزموون دەکەن.

News Code 21626

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =