چۆن کونسولگه‌ری ئه‌مریکا له‌ به‌سره‌ چالاکانی ئینترنتی ڕاکێشا؟

 له‌ ڕووداوه‌کانی به‌سره‌ی باشووری عێراق بڕێک که‌سی ناسراوی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕۆڵی گرنگیان هه‌بوو، وه‌ک ڕه‌هام یه‌عقوب و عه‌لی نه‌جیم که‌ له‌ لایه‌ن باڵوێزی ئه‌مریکا له‌ بەسرە ڕاکێشران.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، شه‌ڕی نه‌رمی ئه‌مریکا و ئێسته‌ی داگلاس سالیوان له‌ عێراق هه‌مان گه‌ڵاڵه‌ کۆنه‌که‌ی کالین پاوله‌ که‌ ژیر ناوی "ڕاکیشانی دیموکڕاسی بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ یارمه‌تی ئه‌مریکا" له‌ کۆنه‌وه‌ کاری له‌ سه‌ر ده‌کرێت.

ئه‌مریکا به‌ دروست کردنی گرووپی تیرۆریستی وه‌ک داعش و به‌ره‌ی نوسره‌ ئامانجیان له‌ناو بردنی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و له‌ سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ ئێران بوو. به‌ڵام به‌ هۆشیاری ئێران و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌ ناوچه‌که‌ ئه‌م خه‌ونه‌ کاره‌ساتباره‌ پووچه‌ڵ کرایه‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌وان دیسان هه‌مان گه‌مه‌ کۆنه‌که‌ی خۆیان که‌ شه‌ڕی نه‌رمه‌ ده‌ست پێ کردووه‌ته‌وه‌.

بابه‌ته‌که‌ له‌ جولای ساڵی ۲۰۱۷وه‌ ده‌ستی پێ کرد کاتێک تیمی دیۆس، به‌رپرسیاریه‌تی کونسولگه‌ری ئه‌مریکا له‌ به‌رسره‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرت. سالیوان پێشتر به‌ ڕوونی ئاسۆشییه‌تێد پریس ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا دوای له‌ناو بردنی داعش له‌ دوای لاواز کردنی ئێران له‌ عێراق ده‌بێت.

تیمی یۆس ئامانجی ئه‌وه‌ بوو که‌ خه‌ڵکانی سیکۆلار له‌ کۆمه‌ڵگای عێراق و به‌سره‌ له‌ ده‌وری خۆی کۆ بکاته‌وه‌ له‌ ژێر ناوی ئیسلامی شاره‌ستانی و دیموکڕاتیک بیانکاته‌ هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا. 

هه‌ر بۆیه‌ کۆنسولگه‌ری ئه‌مریکا به‌ پشتیوانی ماڵی له‌ ۲۰۱۷وه‌ تاکوو ۲۰۱۸ خولێکی ڕاهێنانی بۆ لیدێر بوونی که‌سانێک له‌ به‌سره‌ ڕێکخست.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ کۆنسولگه‌ری ئه‌مریکا له‌ ڕۆژی جیهانی ژن و مانگی ڕه‌مه‌زان میوانی ده‌گێڕا و که‌سانی چالاک له‌ ئینترنتی له‌ ده‌وری خۆی کۆ ده‌کرده‌وه‌.

هه‌ر له‌ میوانیانه‌ بوو که‌ که‌سانی چالاک له‌ سه‌ر ئینترنت وه‌ک هشام ئه‌حمه‌د و ڕه‌هام یه‌عقوب کاریان له‌ سه‌ر کرا و به‌ لای ئه‌مریکادا ڕاکێشران.

ڕه‌هام یه‌عقوب له‌ ژانانی چالاکی بواری ئینترنتی به‌سره‌یه‌ که‌ لاینگری زۆری هه‌یه‌ و شاره‌زای بواری خواردنه‌، به‌ڵام ئه‌و چالاکی دیکه‌ش ده‌کات و ژنانی شاره‌که‌ی بۆ کۆ بوونه‌وه‌ی زۆر وه‌ک گه‌شتیاری و ڕێپێوان و هتد بانگهێشت ده‌کرد و له‌م ڕێگه‌وه‌ کاری له‌ سه‌ر ڕاکێشانی ژنان بۆ ناو کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی ده‌کرد.

ئه‌و به‌رده‌وام بۆ پشتیوانی له‌ چالاکییه‌ مه‌ده‌نییه‌کان هاشتاگی گرنگی وه‌ک #نساء_المدینتی و #فخر_مملکتی ڕێده‌خست.

عه‌لی نه‌جم یكێکی دیکه‌ له‌ چالاکانی بواری ئینترنت له‌ به‌سره‌یه‌ که‌ لاینگری زۆری هه‌یه‌ و زۆر نزیکه‌ له‌ تیمی دیۆسی ئه‌مریکایی و هات و چووی زۆری کونسولگه‌ری ئه‌مریکا ده‌کات. ئه‌و زیاتر له‌ یوتیوب ڤیدیۆ بڵاو ده‌کاته‌وه‌ و بۆ خه‌ڵک له‌ سه‌ر شته‌کان قسه‌ ده‌کات له‌ ئه‌مریکا خوێندنی ته‌واو کردووه‌.

هشام ئه‌حمه‌د یه‌کێکی دیکه‌ له‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ چالاکی ئینترنتی بۆ کونسولگه‌ری ئه‌مریکا له‌ به‌سره‌ ده‌کات.ئه‌و شاره‌زای گرافیک و ساز کردنی فیلمه‌ دوور نییه‌ زۆربه‌ی گرته‌ ڤیدیۆییه‌کانی به‌سره‌ له‌ لایه‌ن ئه‌وه‌وه‌ دروست کرابێت.

به‌ڵام ڕاهێنانی ئینترنتی ته‌نیا ئامانجی ئه‌مریکا نه‌بوو، ئه‌وان ئامانجێکی دیکه‌شیان بوو، هێرش کردن و سووتاندنی هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی که‌ دژی ئه‌مریکان، وه‌ک کونسولگه‌ری ئێران له‌ به‌سره‌، ماڵی پارێزگار و وه‌زیری په‌یوه‌ندی عێراق که‌ سه‌ر به‌ نووری مالکی بوو، بنکه‌ و باره‌گای ڕێکخراوی به‌در، عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق، حزبی ده‌عوه‌، حزبوڵا، کاناڵی عێراقییه‌ و غه‌دیر که‌ سه‌ر به‌ به‌درن، بنکه‌ی حه‌نان فه‌تڵاوی و هتد.

ئه‌م ئاژاوه‌ گێڕیانه‌ ته‌نانه‌ت ناوه‌ندی ته‌ندروستی جه‌عفه‌ر ته‌یار له‌ شاری به‌سره‌ی گرته‌وه‌ که‌ برینداره‌کانی حه‌شدی شه‌عبی تیدا تیمار ده‌کرا و ژماره‌یه‌ک نیقاب پۆش هێرشیان کرده‌ سه‌ری.

ئه‌وه‌ی ڕوونه‌ پیلانێکی زۆر ورد و به‌هێز له‌ ئارا دایه‌ که‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و عێراق وێران بکرێت و هه‌ر ڕۆژ له‌ مێدیاکان له‌ سه‌ر دوژمنی نێوان خه‌ڵکی ئێران و عێراق ئیش ده‌کرێت هه‌مووشی له‌ به‌رژوه‌ندی ئه‌مریکایه‌.

ئه‌م پیلانانه‌ش له‌ لایه‌ن باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا کۆنترۆڵ ده‌رکرێت و له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ له‌ لایه‌ن باڵوێزی سعوودییه‌ پشتیوانی دارایی ده‌کرێت. وه‌ک دیاریشه‌ ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م کارانه‌ش جێبه‌جێ کردنی پیلانی جۆزف دانفۆرد بۆ دابه‌ش کردنی عێراق بێت بۆ سێ هه‌رێم. حه‌شدی شه‌عبی به‌ ڕوونی ئاماژه‌ی به‌م پیلانه‌ی ئه‌مریکا کردووه‌ که‌ ساڵانێکی زۆره‌ له‌ دوایه‌تی به‌ڵام هه‌رجاره‌ شکست دێنێت و ئه‌مجاره‌ش سه‌رکه‌وتوو نابێت.

News Code 21624

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =