هێرشی مووشەکی بۆ سەر گرووپە دژبەرەکان سەلمێنەری دەسەڵاتی نیزامە

فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان وتی: هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی نیشاندەری دەسەڵاتی نیزام و توانستی خەڵکە.

سەردار محەمەد حسێن ڕەجەبی رۆژی دووشەممە لە دانیشتنی ڕاهێنانی فەرماندەکانی حەوزە و بنکەکانی بەسیجی کارمەندان، ڕایگەیاند: سوپا ئەو ژوورەی کە دانیشتنی سەرکردەکانی گرووپەکانی دژبەری ئێرانی تێدا بەڕێوە دەچوو و پێشتر هی ڕژیمی بەعسی بووە، ڕێک کردە ئامانج و پێکانی ئەو قەڵا پتەوە نیشاندەری دەسەڵاتی نیزامە.

ڕاشیگەیاند: مووشەکە وردبینانەکان توانست و ئیمکانێکن کە ئەمڕۆ خەڵکی ئێران مسۆگەریان کردووە، دەنا وڵاتانی خاوەن ئەو تەکنۆلۆژیایە هیچکات ڕادەستی ئێرانیان نەدەکرد.

سەردار ڕەجەبی ئاماژەی بەوەش دا: هەر کەس و گرووپێک بیەوێت ئاسایشی نیزام تێک بدات، بەرەنگاری دەبینەوە. جا چ گرووپێ چکۆلە بێت و چ وڵاتێکی گەورەی وەک ئەمریکا.

ناوبراو لە درێژەدا باسی لەوەش کرد: ئەگەر لە کاتی شەڕ، داکۆکی لە ئامادەبوون لە بەرەکانی شەڕ دەکرا، ئەمڕۆ دەبێ داکۆکی لە یارمەتیدانی دەوڵەت و خەڵکی بکرێت.

فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان ڕوو لە بەسیجی و فەرماندەگەلی بنکەکانی بەسیجی ئیدارەکان وتی: هەموو دەبی دەست بە دەستی یەکتر، کێشەکانی خەڵکی کەم کەینەوە و بۆ هەنگاوی بەرەوپێش یارمەتیان بدەین.

سەردار ڕەجەبی بە ئاماژە بە تێکشکاندنی پیلانی ٤٠ ساڵەی دوژمنان، جەختی کرد: دڵنیا بن لەم ئاستەنگەش وەک ڕابردوو بە سەربەرزی تێدەپەڕین.

News Code 21623

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =