ئێران بە پێدانی ١٤٠ ملیۆن غەرامە بۆ تەقینەوەی "الخُبر" حوکم درا

عەرەبستانی سعوودی و ئەمریکا بە دوو قۆڵی پاگەندە دەکەن کە ئێران لە هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە زوهران دەستی بووە و تاران دەبێ غەرامەی ئەو ڕووداوە بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، دادوەرێکی فیدراڵی ئەمریکا لە واشنتۆن حوکمی پێدانی غەرامەی ١٤٠ ملیۆن دۆلاریی بە بنەماڵەی قوربانیانی هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکی لە زوهرانی عەرەبستان، بە سەر ئێراندا داسەپاند.

دادوەر "بێرلی هاوێل" ئەو حوکمەی لە کاتێکدا دەرکرد کە هیچ نوێنەرێک لە ئێران بۆ بەرگری لە دادگەدا ئامادە نەبوو.

قازی هاوێل وتی کە ١٥ خزمەتکاری سەربازی کە لە کاتی تەقینەوەکە لە کۆمەڵە بینای ٨ نهۆمیی خوبەر بوونە، بە هۆی ئەو هێرشە زیانی دەروونیان پێ گەیشتووە و ٢٤ کەس لە خزم و کەسانی برینداربووانی ڕووداوەکە، تووشی ئاڵۆزی دەروونی هاتوون.

بنەماڵەی قوربانیان بە پێی یاسای "حەسانەکانی دەسەڵاتی دەرەکی لە بەرامبەر تیرۆریزم" خوازیاری پێدانی غەرامە بوونە.

پۆل گاستۆن لە پارێزەرانی بنەماڵەگەلی قوربانیان ئەو هێرشە وتبووی: سکاڵاکاران پێشوازیان لە حوکمی دادگە کردووە و ئێستا بە دوای رێگەیەکەوەن بۆ وەرگرتنی غەرامەکانیان.

شەوی ٢٥ی ژوئەنی ساڵی ١٩٩٦ی زایینی، لۆرییەکی نەوتهەڵگری پڕ لە TNT لە پارکینگی بەرامبەر ئەو بینایەی کە نزیکەی ١٠٠ کەس لە پێرسۆنێلی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا تێیدا جێگر بوون، تەقییەوە. لەو ڕووداوەدا ١٩ هێزی ئەمریکی کوژرا و ٣٧٢ کەسیش بریندار بوون و ئەو دوو کەسەش کە لۆرییەکەیان لێدەخوری بە ئۆتۆمبیلێکی شێڤێرلێت لە شوێنەکە دوور کەوتنەوە، بەڵام دواتر لە لایەن پۆلیسی سعوودییەوە دەستگیر کران.

عەرەبستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاش ئەو تەقینەوەیەوە، ئێرانیان بە ئەنجام دانی ئەو هێرشە تۆمەتبار کرد، بەڵام بەرپرسانی تاران هەر جۆرە دەستهەبوونیان لەو تەقینەوەیە ڕەت کردۆتەوە.

لێکۆڵینەوەکانی FBI سەبارەت بە دۆسیەی بۆمبدانەریی خوبەر لە ٢١ی ژوئەنی ٢٠٠١ تۆمار کرانی پاگەندەیەک لە دژی ١٣ ئەندامی حزبوڵڵای لوبنانی بە دواوە بوو و دادگەیەکی فیدراڵی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٦ حوکمی پێدانی ٢٥٤ ملیۆن دۆلار بە بنەماڵەی ١٧ قوربانیی ئەو تەقینەوەیە بە سەر ئێراندا بە تۆمەتی دەست هەبوون لەو تەقینەوەیەدا داسەپاند.

لە سکاڵانامەی ٢٠٩ لاپەڕەیی ئەو دادگەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لۆریی بۆمبڕێژکراوە کە لە ڕووبەڕووی بینای خوبەر تەقیوەتەوە، لە بنکەیەکی سەربازی لە دۆڵی بوقاع کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی حزبوڵڵایە، لە TNT بار کراوە و مۆڵەتی ئەو هێرشە لە لایەن ئێرانەوە دەرکراوە.

News Code 21622

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =