ترامپ سیاسەتی گۆڕانی حکوومەتی ئێران پەیڕەو دەکات

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ بە دوای سیاسەتی گۆڕینی نیزامی ئێرانەوەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جان کری وەزیری پێشووی ئەمریکا لە لێدوانێک بۆ "پی.بی.ئێس" سەبارەت بە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ و هەڵوێستی هەمبەر بە وڵاتانێکی وەک ئێران، ڕووسیا و چین دوا.

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا سەبارەت بە هەڵوێستی دەولەتی ترامپ هەمبەر بە ئێران وتی: لام وایە دەوڵەتی ترامپ لە پێناو گۆڕینی نیزامی ئێران هەوڵ دەدات.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە کۆشکی سپی بە دوای گۆڕینی نیزامی ئێرانەوە نییە.

کری وتیشی: دەوڵەت، بڕیارگەلێکی داوە کە یەگجار بۆ ئەمریکا جێی مەترسی و ناسازێنەرە. تاقە ئەو وڵاتانە لە گەڵ ئەمریکادان کە لە رۆژهەڵاتی ناڤین دژ بە ئێرانن و تەرکیزیان لە سەر سیاسەتی دژی ئێرانە. بەڵام ئەو وڵاتانەی کە لە دانوستانەکانی بەرجامدا ڕۆڵیان بووە، هەموو بۆ پاراستنی هەوڵ دەدەن و خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە کە ئێران بۆخویشی لایەنگر و پاڵپشتی پاراستنی ئەو ڕێککەوتنەیە.

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا سەبارەت بە دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام ڕایگەیاند: ترامپ بە دەرچوونی لە بەرجام، پشتی لە هاوپەیمانانی کرد و بووە هۆی تووڕەییان. ئەو پێگەی سەرۆک کۆماریی لاواز کردووە و دووری خستەوە لە ڕەوتی گۆڕان و پەیوەندی لە گەڵ جیهان. ئێستا بەو هۆیە توندڕەوەکان لە ئێران بە دەسەڵات گەیشتوون و ترامپ ڕێککەوتنی سەرکردەکانی ئێران بۆ دانوستان لە گەڵ ئەمریکای دژوار کردووە؛ چونکە ئێستا توندڕەوەکان دەڵێن ئەمریکا بۆ دانوستان و متمانە نابێت.

کری لە بەشێکی دیکە لە لێدوانەکانی ڕوانییە هەڵوێستی ئەمریکای سەردەمی ترامپ هەمبەر بە چین و ڕووسیا و وێرای ڕەخنە لە کۆماریخوازان بۆ ئەمەگناسیی زێدەڕۆیانەیان بە سەرۆک کۆمار لە بەرامبەر پابەندبوون بە یاسای بنەڕەتی، وتی: سیاسەتە هەڵەکانی دەوڵەت کاریگەری نەرێنیی لە سەر پێگەی ئەمریکا لە جیهاندا داناوە و ڕووسیا و چین پێشوازی لەو هەنگاوە هەڵانەی سەرۆک کۆماری دەکەن.

ناوبراو وێرای ئاماژە بە دیداری سەرکردەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لە هێلسێنکی پایتەختی فەنلاند و وەسف کردنی ئەو دیدارە بە "شەرمەزارییەکی بە تەواو مانا" بە هۆی پاشەکشێی ترامپ لە پاگەندەی دەستێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، وتیشی: سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا دەیتوانی جیهانێکی دیکەمان بۆ بە دیاری بێنێت و قەیرانی سووریا نەدەگەیشتە قۆناغی ئێستاکەی.

News Code 21621

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =