ئه‌مریکا جارێکی دیکه‌ سه‌باره‌ت به‌ چه‌کی کیمیایی له‌ سووریا هۆشداری دا

ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نیشتمانی ئه‌مریکا هۆشداری دا که‌ به‌کارهێنانی چه‌می کیمیایی له‌ لایه‌ن دوڵه‌تی سووریاوه‌ وڵامێکی قورسی ده‌بێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعاله‌م، جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کۆشکی سپی وتی: ئه‌مریکا، فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا ڕێکه‌وتوون که‌ وڵامێکی تووند به‌ هێرشی کیمیایی له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ده‌میشق بده‌نه‌وه‌ که‌ زۆر به‌هێزتر له‌ ڕابردوو ده‌بێت. 

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ به‌رده‌وام ئه‌م په‌یامه‌ ده‌نێرین که‌ به‌ کارهێنانی چه‌کی کیمیایی بۆ جارێ سێهه‌م وڵامێکی به‌هێزی ده‌بێت. 

ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانیه‌کانی تاکوو ئێسته‌ ۲ جار به‌ بیانۆی هێرشی کیمیایی ‌هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر ده‌میشق، به‌ڵام تاکوو ئێسته‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ له‌ لایه‌ن که‌سه‌وه‌ پشت ڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه‌ که‌ ده‌میشق هێرشه‌ کیمیاییه‌کانی ئه‌نجام دابێت.

ده‌وڵه‌تی سووریا و ڕووسیا جه‌ختیان کردووه‌ که‌ تیرۆریسته‌کان له‌ ئه‌دله‌ب له‌ دوای ئه‌وه‌ن تاکوو هێرشێکی کیمیایی ساخته‌ ئه‌نجام بده‌ن و ده‌میشقی پێ تاونبار که‌ن و دۆخه‌که‌ بۆ هێرشی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی ئاماده‌ بکه‌ن.

بۆلتۆن هه‌روه‌ها وتی که‌ واشنتۆن له‌مباره‌وه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ له‌نده‌ن و پاریس له‌ گفتوگۆ دایه‌.

News Code 21617

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =