ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بکات له‌و ئه‌وپه‌ڕی سنووریش سزای ده‌ده‌ین

ڕاوێژکاری سه‌ربازیی ڕێبه‌ری باڵای ئێران وتی: هێزه‌کانی به‌رگری له‌ ئه‌منیه‌تی ئێران، ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بکات تاکوو ئه‌وپه‌ڕی سنووره‌ وشکانی و ئاوی و ئاسمانییه‌کانیش دوایان ده‌که‌ون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی ئه‌رته‌شی ئێران، سه‌رله‌شکه‌ر سه‌ید یه‌حیا ڕه‌حیم سه‌فه‌وی، ڕاوێژکاری سه‌ربازی ڕێبه‌ری باڵای ئێران له‌ کۆنفڕانسێک سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی ۸ ساڵه‌ی ئێران و عێراق وتی: ۸ ساڵ شه‌ڕی عێراق بووه‌ ۸۰ ساڵ گه‌ره‌نتی و ئه‌منیه‌ت بۆ وڵاته‌که‌مان چون دوژمنان هه‌وڵیان دا به‌م هێرشه‌ له‌ناومان ببه‌ن به‌ڵام خۆڕاگری شکستی پێهێنانن.

ئه‌و جه‌ختی کرد:  هێزه‌کانی به‌رگری له‌ ئه‌منیه‌تی ئێران، ته‌نیا له‌ ناوخۆی سنووره‌کان چالاک نین، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بکات تاکوو ئه‌وپه‌ڕی سنووره‌ وشکانی و ئاوی و ئاسمانییه‌کانیش بۆ سزا دان دوایان ده‌که‌ون.

سه‌ر له‌شکه‌ر سه‌فه‌وی سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی ئابووری له‌ دژی ئێران رایگه‌یاند: شه‌رمه‌زارییه‌ بڕێک که‌س له‌م دۆخه‌ ئابوورییه‌ له‌ دوای هه‌نبانه‌ کردنی که‌ل و په‌لی ناوخۆین، ئه‌وه‌ی ئه‌م کارانه‌ ده‌کات دژه‌ شۆڕشه‌، ده‌بێت له‌ ئێستادا ئێمه‌ یارمه‌تی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌ت بده‌ین.

ئه‌و له‌ کۆتایدا ئاماژه‌ی دا: ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ئێران به‌ ڕێبه‌ری ئیمام خومه‌ینی توانی ۸ ساڵ شه‌ڕی عێراق به‌ سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی پێبێنێت، ئێسته‌ش له‌ شه‌ڕی ئابووری و ئۆپراسیۆنی ده‌روونی دوژمنان به‌ ڕێبه‌ری ئایه‌توڵا خامنه‌یی به‌ڕێز و یه‌کگرتوویی ده‌توانێت به‌ سه‌ر ئاسته‌نگه‌کاندا تێپه‌ڕێت. هه‌ڵبه‌ت به‌و مه‌رجه‌ی وه‌ک سه‌رده‌می شه‌ڕی ۸ ساڵه‌ی عێراق خه‌ڵک بێنه‌ گۆڕه‌پانه‌که‌ و له‌م شه‌ڕه‌ش خه‌ڵکی ئێران وه‌ک شه‌ڕی سه‌دام له‌ سه‌نگه‌ره‌کان بن.

News Code 21608

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =