کاردانه‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ هێرشی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر حزبی دیمۆکرات

جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان کاردانه‌وه‌ی به‌ هێرشه‌که‌ی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر باره‌گای حزبی دیمۆکرات نیشان داوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر،  مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى به‌ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ كرد و له‌ به‌شێکی قسه‌کانیدا باسی هێرشه‌ مووشه‌کیه‌که‌ی ئێران بۆ سه‌ر حدکای کردووه‌.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا مایك پێنس ئیدانه‌ی هێرشه‌که‌ی ئێرانی کردووه‌.

هه‌روه‌ها جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى عێراقیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌ هاوبه‌شیى ستراتیژیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كردووه‌ته‌وه‌.

  مایك پینس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، وێڕاى ستایش و پێزانین بۆ ڕۆڵ و قاره‌مانیه‌تیى پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆردا، سوپاسى سه‌رۆك وه‌زیران نێچیرڤان بارزانى كرد بۆ ئه‌و پێكه‌وژیان و ئازادییه‌ ئایینییه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌ و هه‌ردوولا داكۆكییان له‌ كارى هاوبه‌ش و هه‌مانگى كرده‌وه‌ بۆ یارمه‌تیدانى ئاواره و پێكهاته‌ ئایینییه‌كان له‌ عێراق تاكو بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان.

News Code 21607

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =