بڕیاره‌کانی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ کێشەکانی شاری بەسرە

سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆمەڵێک بڕیاری سەبارەت بە کێشەکانی شاری بەسرە دەرکرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، نوسینگەی ڕاگەیاندنی حەیدەر عەبادی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لەمیانی کۆبوونەوەیەکدا کە لە شاری بەسرە لەگەڵ لیژنەی وەزاری تایبەت بە پارێزگاکە ئەنجامیدا، فەرمانیکرد بە ڕاسپاردنی کۆمپانیای گشتی فارس بۆ دروستکردنی ترومپا و پاڵاوتنی ئاو بۆ پارێزگاکە لەگەڵ چاککردنەوەی وێستگەی "ئار زیرۆ" و نوێکردنەوەی کەلوپەلەکانی.

بەگوێرەی نوسینگەی عەبادی، سەرۆک وەزیران فەرمانیکردووە بە خەرجکردنی دەرماڵەی خواردن و کاتژمێرەکانی زیادەی کارکردنی کرێکار و کارمەندانی وێستگەی ئار زیرۆ و ڕاگرتنی بەپەلەی هەموو جۆرە پێشێلکارییەک کە کراوەتە سەر تۆڕەکانی ئاو.

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەی نوسینگەی عەبادیدا هاتووە، پێویستە پەلەبکرێت لە دامەزراندنی کەسانی بێکار لە شاری بەسرە.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندی باڵای حکومەت سەردانی شاری بەسرەی کرد و لەگەڵ لێپرسراوانی تیمی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیراندا کۆبووەوە.

ئامانج لە کۆبوونەوەکەش کە زۆربەی لێپرسراوە ئیداری و خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاکە تیایدا بەشداربوون، جەختکردنەوە بوو لە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانەکەی.

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە شاری بەسرە خۆپیشاندان و ناڕەزایی فراوان بەڕێوەچوو لە دژی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، کە بەهۆیەوە کوژرانی ٩ هاووڵاتی و برینداربوونی زیاتر لە ٩٠ کەسی دیکەی لێکەوتەوە.

News Code 21601

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =