چالاکی تیرۆریستەکان له‌ هه‌رێم ناچاری کردین وڵام بدەینەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر تیرۆریستەکان لە هەرێم وتی: چالاکی تیرۆریستەکان لە ناو خاکی ئێران ناچاری کردین وڵام بدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە میانەی گفتوگۆیەکدا سەبارەت هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکە و بارەگای تیرۆریستەکان لە هەرێمی کوردستان وتی: ئەم کارە خوازراوی ئێمە نەبووە و ناشبێت، بەڵام چالاکی تیرۆریستەکان بە تایبەت لە شەهید کردنی سنووروانەکانی ئێران و سەربازەکانمان، هێزەکانی ئێمەی ناچار کرد وڵامێکی پێشدەستانە و بە پێی زانیارییە دروستەکان ئەنجام بدەن.

قاسمی زیادی کرد: هیوادارم بەو ڕێکارانەی هەر دوو لایه‌نی ئێران و هه‌رێمی کوردستان  لە بەری دەگرن، سنوورە هاوبەشەکان لەم ناوچە هەستیارە ببێتە سەقامگیرترین سنوور لە ناوچەکە.

ئەو ئاماژەی دا: گومانی تێدا نییە کە ئێران سەبارەت بە ئەمنیەت و دەستدرێژی تیرۆریستەکان کە بەکرێگیراون و دژی ئێرانن لەگەڵ کەس سازشت ناکات.

News Code 21600

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =