ئەڵمانیا ئامادەی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سووریایە

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بە دەرکردنی ڕاپۆرتێک لە ئامادەیی بەرلین بۆ هێرشی ئاسمانی لە دژی سوپای سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی ئەڵمانیی بیڵد لە یادداشتێکدا نووسی: "ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین" وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی میدیایی ڕایگەیاند کە بەرلین ئامادەیە کە لە ئەگەری بە کارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن دەولەتی سووریا لە دژی ئەدلەب، هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر دیمەشق.

بە گوێرەی ئەو رۆژنامەیە و بە پێی ڕاپۆرتی وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، وڵاتانی بەریتانیا و فەڕەنساش لەوبارەیە لە پاڵ ئەڵمانیا دەبن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە داخوازیگەلێکیش هەر لەو پەیوەندییەدا لە لایەن واشنتۆنەوە ئاراستەی نووسینگەی ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا کردووە و پاش تاوتوێ کرانی داخوازییەکان، چەندین دانیشتن و گفتوگۆی پسپۆڕانە و تایبەتی لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا بەڕێوە چووە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، پرسی ئامادەیی هێرشی ئاسمانیی بەرلین بۆ سەر سوپای سووریا لەو دانیشتنانە لێک دراوەتەوە و پەرلەمانتارانیان لەبارەیەوە ئاگادار کردووە.

News Code 21597

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =