ھێرشی سەر کونسوڵخانەکانی بەسرە ئیدانەیە

سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی بەسرەی کرد و ڕایگەیاند ناردنی ھێز بۆ بەسرە لەسەر داوای پارێزگاری شارەکە بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەیدەر عەبادی لەسەردانێکیدا بۆ بەسرە ڕایگەیاند: ناردنی ھێزی زیاتر بۆ بەسرە لەسەر داوای پاریزگار بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد:"بەبێ ئەمن و ئاسایش پرۆژەی خزمەتگوزاری جێ بەجێ ناکرێت لەشارەکەدا".

عەبادی ھێرشی سەر دەستە دیبلۆماسیەکان و کونسوڵخانەکانی بەسرەی ئیدانەکرد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد کە ناردنی ھێزی زیاتر بۆ شارەکە لەسەر داوای پارێزگای بەسرە بووە.

ئەمڕۆ عەبادی بەسەرۆکایەتی شاندێکی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی بەسرەی کرد و بریارە لەگەڵ پارێزگاری ئەو شارە و دەزگا ئەمنییەکاندا کۆببێتەوە و بابەتە خزمەتگوزارییەکان و بارودۆخی ئەمنی شارەکە تاوتوێ بکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگای بەسرە خۆپیشاندان ئەنجامدرا، جگە لە باڵەخانەی پارێزگای بەسرە ژمارەیەک بارەگای حزبە سیاسییەکان لەو شارە سوتێنران.

News Code 21589

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =