ڕێگە نادەین گەمارۆکانی ئەمریکا کاریگەر بێت

بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی وتی: لەم دواییەدا کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی‌مان لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی چالاک کردووە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی وردبینانە و هەمەلایەنە بە یارمەتیی دەزگای داد بە توندی لە دژی گەندەڵی تێهەڵچین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە میانەی سەردانی لە کارخانەی ئۆتۆمبیل‌سازیی ئێران خودڕەو، ڕایگەیاند: بە هەمان شێوەی کە لە دژی دوژمنان و پیلانە تێکدەرانەکانیان هەوڵ دەدەین، لەم دواییەدا کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی‌مان لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی چالاک کردووە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی وردبینانە و هەمەلایەنە بە یارمەتیی دەزگای داد بە توندی لە دژی گەندەڵی تێهەڵچین.

بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بە ئاماژە بە پێشینەی هاوکاریی کەرتی پیشەسازی و ئابووری لە گەڵ بوارەکانی بەرگری و ئەمنیی وڵات، ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ گەمارۆکانی سەر ئۆتۆمبیل، ئابووری و پیشەسازیی وڵات بەشێکن لە پلانەکانی دوژمنان بە تایبەت ئەمریکا، هەر بۆیە ئێمە دەبێ پۆتانسیەلە ناوخۆییەکان لە کارخانەی ئێران خودڕەو چالاکتر بکەین، بۆ ئەوەی هەندێک لە توانستە ناوخۆییەکان لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوو لێیان خافڵ بووین، بهێنرێنە بەرکار.

ئاماژەی بەوەش دا: ئێمە دەبێ لە سەردەمی گەمارۆکان وەک هەلێک بۆ چالاک کردنی توانستە ناوخۆییەکان بڕوانین و گەمارۆ بکەینە هەلێک بۆ خۆمان.

شەمخانی لە وەڵامی هۆکارەکانی گەمارۆدانی پیشەسازیی ئۆتۆمبیل لە لایەن ئەمریکاوە لە کاتێکدا کە ئامانجی گەمارۆکان بڕیارە بەرپرسانی ئێرانی بن نەک خەڵکی، ڕوونی کردەوە: ئەو گەمارۆیانە تەنیا پیشەسازیی ئۆتۆمبیل‌سازی ناگرێتەوە، بەڵکوو پیشەسازیی فرۆکەسازی، شەمەندەفەڕ، دەرمان و خۆراکیش لە خۆ دەگرێت. بە داخەوە کۆمەڵەی رۆژئاوایی کە لە سەردەمی شەڕی داسەپاوە بە پاڵپشتی لە دوژمنان زیانی قورسیان لە ئێران دەدا، ئەمڕۆ دروشمی مافی مرۆڤ بە کار دەهێنێت و بەردەوام هەوڵی داوە گوشاری دژوار و نامرۆڤانە بە سەر ئێراندا داسەپێنێت.

شایانی باسە، ئەمریکا ٨ی مانگی مەی ٢٠١٨ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک چووە دەرەوە و پاشان ڕایگەیاند کە هەتا ٤ی نۆامبێری ٢٠١٨ هەناردەی نەوت، گاز و پترۆکیمیای ئێران دەگەیێنێتە سفر.

قەدەغەی بازرگانی بە دۆلار و زێڕ، قەدەغەی سەرمایەدانان لە پیشەسازیی ئۆتۆمبیل، قەدەغەی بازرگانیی پۆڵا و قەدەغەی فرۆشرانی فڕۆکەی موسافیرهەڵگر و پاژەکانی پێویستی، لەو بایکۆتانەن کە بە فەرمانی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەر لە نوێ بە سەر ئێران داسەپێندراونەتەوە.

News Code 21584

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =