لێکدانەوەی هێرش بۆ سەر کۆنسولخانەی ئێران لە بەسرە

هێرش بۆ سەر کۆنسولخانەی ئێران لە بەسرە ئەگەرچی بە ئامانجێکی تایبەتی و لە لایەن دەستە و تاقمێک ئەنجام درا کە بایەخێکی ئەوتۆ نادەنە ئاسوودەیی و دۆخی خەڵکی عێراق. بەڵام لە گەڵ تێپەڕبوونی زەمان لایەنە نادیارەکانی ئاشکرا دەبێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – بەشی نێودەوڵەتی: عێراق رۆژانێکی پڕ هەنگامە تێدەپەڕێنیت. عێراقییەکان هێشتیا نەیانتوانیوە سەرۆکی پەرلەمان و جێگرانی و هەروەها سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی نوێ هەڵبژێرن. بەڵام لەمناوەدا ئەوی سەرنجی جیهانی بۆ لای عێراق ڕاکێشاوە  ڕووداو و نائارامییەکانی بەسرەیە کە تا ئێستا بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستی عێراق کوژرانی ٧ کەس و بریندار بوونی ٥٠ کەسی لێکەوتۆتەوە.

داخوازیی خۆپیشاندەران باشتر بوونی دۆخی مەعاش و داخوازیگەلێکی زەرووری بوو، بەڵام بە ئاوردانەوە لەوەی کە گەلێ جار تاقمێک لە ناو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە ئاشتی خوازانەکان بە دوای بەهرە وەرگرتن لە هەلومەرجەکەن، بە داخەوە شایەدی ڕووداوگەلێکی نەخوازراو بووین.

نووسینگە و ناوەندی زۆربەی حزب و گرووپگەلی سیاسی و حەشدی شەعبی سووتێندران و ئاژاوەگێڕان وەک لافاوێکی وێرانگەر سواری شەپۆلی ناڕەزایەتییە ڕەواکانی گەلی عێراق بوون و ئەو شەپۆلەیان بەرەو ئاراستەیەک کە ویستی لایەنگرانیانە، برد.

داعش و بەعسییەکان بە فەرمانی ئەربابانی دەرکی دەستیان دایە هێرش و سووتاندنی بنکەکانی حەشدی شەعبی و سەرکۆنسولخانەی ئێران لە بەسرە. کاتێک کە هێرشیان کردە سەر سەرکۆنسولخانەی ئێران لە بەسرە و ئاژاوەگێران ڕژانە ناو کۆنسولخانە و سووتاندیان، کەناڵەکانی "العربیه" و "سکای نیوز" بە تامەزرۆییەوە ڕۆماڵیان دەدا.

زۆر باش ئەوپەری سەرخۆشییان لە ڕەوتی گۆڕانکارییەکان هەست پێدەکرا، ئاوەها کە سکای نیوزی ئیمارات لە شرۆڤەکەیدا هەوڵی دەدا ئەو هەڵمەتە وەک کۆتایی دزەکردنی ئێران لە عێراق و بە گوێرەی ئارەزووەکانی خۆی لێکداتەوە.

کاتێک کە ئەمریکییەکان هەموو هەوڵی خۆیان خستبووە گەڕ بۆ ئەوەی هاوپەیمانیی گەورەی پەرلەمانی بە پێی ویستی خۆی بچنێت، دیارە لە هەر ڕەوتێک بۆ وەدی هێنانی ویست و بەرژەوەندییەکانی خۆی بەهرە دەبات.

ئەمریکییەکان لەو کاتەوە کە عێراق داگیر کرا جگە لە ئاژاوە و ناسەقامگیری بۆ خەڵکی عێراق چیتریان پێ نەبووە. لە پەنای ئەوانیشدا سعوودییەکان بۆ ماوەیەکی دوور و درێژە کە هەوڵ دەدەن خۆیان لە کردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ بەغدا بدزنەوە و ئەگەریش لەم دواییەدا بڕیاریان داوە کە بە ڕووی کراوە ڕوو لە عێراق بکەن، پلان و نەخشەیەکیان لەو کارە مەبەستە.

بەڵام بشێوییەکانی ئەم دواییەی عێراق کە بە جۆرێک بەرهەمی ناکۆکییە ناوجۆییەکان بوو، یارمەتیی زۆری بە دوژمنان بۆ جێبەجێ کردنی نەخشە شۆمەکانیان لە عێراق دا. کاتێک کە لە دانیشتنی تایبەت بە گۆڕانکارییەکانی بەسرە لە پەرلەمانی عێراق، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران لە گەڵ ئەسعەد عەیدانی پارێزگاری بەسرە تووشی کیشمەکیشم و دەمەقاڵە دێت، دیارە ئەو هاوئاهەنگییە پێویستە لە ئارادا نییە.

لە ڕووداوی سووتاندنی سەرکۆنسولخانەی ئێران و هەروەها بنکە و بارەگای حزب و گرووپگەلی حەشدی شەعبی دەکرێ ئاماژە بە کەمتەرخەمیی ئەمنی بکرێت کە ئەسعەد عەیدانی پارێزگاری بەسرە ئاشکرای کرد: "من گەلێ جار وتوومە کە سەرۆکی پۆلیسی بەسرە بەرتیل وەردەگرێت، بەڵام کەس گوێ نادات".

بەڵام ئەو خاڵانەی کە دەکرێت لەبارەی ڕووداوەکانی بەسرە و بە تایبەت هێرش بۆ سەر کۆنسولخانەی ئێران ئاماژەیان پێ بدرێت، ئەوەیە کە بە هیچ چەشنێک نابێ ئاژاوەچیان لە چینەکانی خەڵکی بزانین، بەڵکوو ئەوان تیمکگەلێکی بێدەنگ و شاراوەی بەعسی – تەکفیرین کە گەلێ جار بەرپرسانی جیهادی عێراق هەمبەر بە نەبوونی هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە لە بەرامبەریاندا هۆشداریان دابوو. لە هەر وڵاتێکدا تاقمێک هەن کە لە ناڕەزایەتیی چینە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی بەهرە دەبەن و ناڕەزایەتییەکان بەرەو دۆز و ویستی شۆمی خۆیان دەبەن.

لە ئاژاوەی بەسرەدا تەنیا سەرکۆنسولگەریی ئێران نەسووتێندرا، بەڵکوو بنکەی بزووتنەوەی نۆجەبا، بنکەی حەشدی شەعبی، بنکەی ڕێکخراوی بەدر، بینای حزبی دەعوە و زۆربەی بینا و بارەگاکانی سیاسی – سەربازیی عێراق ڕووخێندران و لە ئاگری ئاژاوەگێڕانەی پاشماوەکانی بەعسی – تەکفیریدا سووتێندران.

تەنانەت ژمارێک لە کەسانی ناو ئەو بینایانە کوژراو و بریندار بوونە، بەڵام بە ئاگاداریی بەرپرسانی ئەمنیی عێراق، دیپلۆمات و کارگێڕانی کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەسرە، بەر لە هەر دەستدرێژییەک بیناکەیان چۆڵ کردبوو.

ڕەزمەندەکانی بەرخۆدانی عێراقی لە ئێستادا هاتوونەتە مەیدان و تێدەکۆشن کە پێشگری بکەن لە درێژەی زیان و قوربانی دانەکان. هێزەکانی ئاسایشی عێراقیش ڕەوانەی ئەو شوێنە کراون. گەل و دەزگاکانی سیاسی، سەربازی و جیهادی عێراق هەر کام بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوگەلێکی جودا، کردەوەی دزێوی شۆڕشییەکانیان ئیدانە کردووە. خەڵکی ناڕازی بە دۆخی عێراقیش چەند کاتژمێر پێشتر لە خۆیان لە ڕیزی تێکدەران و ئاژاوەچیان دوور خستەوە و جەنایەتەکانی ئەوانیان شەرمەزار کرد.

ڕووداوەکانی بەسرە و بە تایبەت هێرش بۆ سەر سەرکۆنسولخانەی ئێران لە بەسرە لە ژێر کاریگەریی پیلانی سعوودییەکان و ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکایە. ئامانج لەو کارە تەنگەژەنانەوە لە نێوان ئێران و عێراقە. دوژمنانی عێراق دەیانەوێ کە ناکۆکییەکانی شیعە – شیعە داڕێژن  و بە دوای بەهرە وەرگرتن لە کەسایەتی و گرووپگەلێکەوەن کە بە هۆی دژایەتی لە گەڵ ئێران ئاسانتر ئەو پیلانانە جێبەجێ دەکەن.

دیارە کە پاش ئەوەی کە لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمریکا، ڕژیمی زایۆنی و هاوپەیمانانی ناوچەییان نەیانتوانێ داخوازییەکانی خۆیان بچەسپێنن و شایەدی سەرکەوتنی گرووپگەلی سەر بە میحوەری بەرخۆدان بوون و لەو ڕووەوە لە پێناو ناسەقامگیری و نائارامی خستنەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیان کە هەمان ئاژاوەنانەوە و دووبەرەکی لە نێوان عێراق و ئێران بوون، هەنگاویان نا. بە تایبەت کە لە رۆژانی موحڕەم و تاسووعا و عاشوورا و چلەی ماتەمینی حسێنی نزیک دەبینەوە.

ئامانج سازدانی ناکۆکی و دووبەرەکی لە نێوان دوو دراوسێیە کە پەیوەندیی قووڵیان پێکەوە هەیە. سێ کۆچکێنی شۆمی ئیسرائیل، ئەمریکا و سحودی گەلی جار و بە هەر بیانوویەک بە دوای کردنە ئامانجی قەڵای خەباتگێڕان واتە بەسرە بووە، بەڵام هەموو جارێک شکستی هێناوە، هەتا ئەمجاریان کە سورای شەپۆلی خۆپیشاندانەکان بوون و دارەدەستەکانیان بۆ سووتاندنی بەسرە ناردە ناو ڕیزی خۆپیشاندەران.

ئەوان ناوەندە دەوڵەتی و داراییە گشتییەکانیان سووتاند و پاشان دەستیان دایە ئاگردانی نووسینگە حزبەکان و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە بەسرە و بەوەش دانەکوتن، بەڵکوو سەرکۆنسولگەریی ئێران لە بەسرەیان سووتاند و ئەویش تەنیا بەو هۆیە کە ئێران تاقە پاڵپشتی عێراقییەکان لە شەڕی دژ بە داعش و تەکفیرییەکان بووە.

ڕۆڵی سێ کۆچکێنی لێرەدا دەردەکوێت کە بۆچی سەرکۆنسولگەریی ئەمریکا نەسووتێندرا؛ وڵاتێک کە عێراقی وێران کرد و داراییەکانی بە تاڵان برد و لە شەڕی دژ بە داعش یارمەتیی عێراقییەکانی نەدا؟

بەسرە و عێراق دەبێ خۆی لە پیلان و نەخشەگەلی سێ کۆچکینیی شۆم بپارێزێت. خەڵکی بەسرە دەبێ لە دژی پلانی ئەمریکی – سعوودی ڕاپەڕن و دەستی دوژمنان لە وڵاتیان کورت کەنەوە.

بێ شک هەوڵی ئاژاوەچیان بە سووتاندنی سەرکۆنسولخانەی ئێران لە بەسرە و جموجۆڵی دوژمنانی قەسەم خواردووی گەلانی ئێران و عێراق هیچ ئاکامێکی بۆیان نابێت، چونکە دوو گەلی ئێران و عێراق لە درێژەی مێژووی هاوپارچەیی و یەکڕیزیان سەلماندووە، چ لە ڕێوڕەسمی مەزنی چلەی ماتەمینی حسێنی و جوامێری و لە خۆبۆردوویی و میواندارێتیی عێراقییەکان و چ لە شەڕی دژی داعش لە عێراق کە حەشدی شەعبی شان بە شانی ڕاوێژکارانی سەربازی ئێرانی لە بەرەکانی شەڕدا تێهەڵدەچوون.

دوو گەل لە پەنای یەک و پێکەوە بوون و دەبن. یەکگرتوویی دوو گەلی ئێران و عێراق بێ بڕانەوەیە. ئاساییە کە دوژمنان لە پەیوەندیی نێوان گەلانی ئێران و عێراق و سەفەری ملیۆنان شیعەی عێراقی بۆ زیارەتی ئیمام ڕەزا (س‌خ) و حەزرەتی مەعسوومە (س‌خ) و زیارەتگەکانی دیکەی ئێران و هەروەها ئامادەبوونی گەلی ئێران لە عێراق لە چلەی ماتەمینی حسێنی دڵوەڕەزن. ئەوان لە یەکگرتوویی بیروڕا و پراتیگی نێوان گەلانی ناوچە دەترسن.

جموجۆڵی ئاژاوەگێڕان لە بەسرە تیرێک بوو کە لە لایەن سێ کۆچکێنیی زایۆنی – وەهابی – ئەمریکی بوو کە بەردی پێکا. گەلی عێراق و بەسرەییەکان بە باشی ئاگادار بوونەوە کە ناڕەزایەتییە ئاشتی خوازانەکانیان لە لایەن ئاژاوەگێڕان بە تاڵان براوە و تێگەیشتن کە فەرمانی هێرش بۆ سەر کۆنسولخانەی ئێران و ناوەندەکانی حەشدی شەعبی لە دەرەوەی عێراق دەرکراوە.

News Code 21570

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =