ئەمریکا لە ئەدلەب هاوکاری ڕووسیا ناکات

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا جه‌ختی کرد که‌ بۆ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریسته‌کان له‌ ئه‌دله‌ب نامانه‌وێت هاوکاری ڕووسیا بکه‌ین.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: واشنتۆن ئاماده‌یه‌ به‌رنامه‌یه‌ک بۆ شه‌ڕی تیرۆریسته‌کان له‌ سووریا بخاته‌ به‌رده‌ست، به‌ڵام له‌مباره‌وه‌ هاوکاری ڕووسیا ناکه‌ین. 

جۆزف دانفۆرد، سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریکا له‌مباره‌وه‌ وتی: له‌ کاتی قه‌یرانی ئه‌دله‌ب به‌ملاوه‌ له‌گه‌ڵ ژنراڵ والێری گراسیمۆف قسه‌ی نه‌کردووه‌ و ناشیه‌وێت له‌مباره‌وه‌ قسه‌ بکات.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ژنراڵ ئگۆر کۆناشنکۆف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا پێشتر وتی: تیرۆریسته‌کان له‌ شاری ئه‌دله‌ب تاکوو ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌ چه‌کی کیمیایی سوود ده‌به‌ن و به‌ شێوازێکی زۆر به‌ر فراوان خۆیان بۆ هێرشێکی کیمیایی ساخته‌کارانه‌ ئاماده‌ کردووه‌.

له‌ ئان و ساتی ده‌ست پێ کردنی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ئه‌دله‌ب له‌ ده‌ستی تیرۆریسته‌کان، به‌رپرسانی ئه‌مریکایی دیداره‌کانیان له‌ ناوچه‌که‌ زیاد کردووه‌. هێزی ئاسمانی ڕووسیاش چه‌ندین بنکه‌ و باره‌گای تیرۆریسته‌کانی له‌ ئه‌دله‌ب بۆردمان کردووه‌.

هه‌ر کات حکومه‌تی سووریا بیه‌وێت ناوچه‌یه‌ک له‌ ده‌ستی تیرۆریسته‌کان ئازاد بکات ده‌نگۆی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌ لایه‌ن ده‌میشقه‌وه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌. ساڵی پار ئه‌مریکا به‌ ۵۹ مووشه‌کی تام هاوک بنکه‌ی شه‌عیرات له‌ سووریا بۆردمان کرد به‌ بیانۆی هێرشی کیمیایی له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سووریا.

News Code 21560

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =