کۆماری ئیسلامی پیلانی ئەمریکا لە ناوچەکەی شکست پێهێنا

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: کۆماری ئیسلامی توانیویەتی پیلانی ئەمریکا لە ناوچەکە تووشی شکست بکات.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی بەیانی ئەمڕۆ لە شانزدەهەمین ڕێوڕەسمی هاوبەشی تەحلیفی خوێندکارانی زانکۆی ئەفسەری ئەرتەشی ئێران  وتیان: کۆماری ئیسلامی و گەلی ئێران بە خۆڕاگری لە بەرانبەر ئەمریکا سەلماندیان ئەگەر گەلێک لە تاڵیی زۆربێژان نەترسێت و پشت بە خۆی ببەستێت، زلهێزان شکست پێدێنێت.

ڕێبەری لەم ڕێوڕەسمەدا وتیان: گەنجانی بەغیرەتی ئەرتەشی یەکێک لە بەشە گرینگ و هەستیارەکانی ئەم بەرپرسیارێتیەیان لە ئەستۆیە.

وتیشیان: گەلی ئێران ئاڵاهەڵگری جوامێری و دادپەروەری جیهانن و هێزە سەربازییەکان کە بەرگری لە وا گەل و وڵاتێک دەکەن دەبێ بە فەخری گەورەی بزانن.

  کۆماری ئیسلامی و گەلی ئێران بە زمانی کراوە و بێ شاردنەوە، خۆراگری خۆیان لە بەرانبەر ستەم و ئێستکبار جاڕ دەدەن و هەر ئەمەش بووەتە هۆی دوژمنی زاڵمانی جیهان لەگەڵ گەلی گەورەی ئێران.

 ڕێبەری وتیشیان ئیستکباری جیهانی و لە سەروویانەوە ئەمریکای ستەمکار، بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە گرەوی ڕێکخستنی شەڕی ناوخۆیی ، پەرەدان بە چالاکییەتیرۆریستییەکان و شەڕی ناوچەیی دەبینن و بەداخەوە هەندێ ولاتانی ناوچەیی یارمەتییان دەدەن.

News Code 21559

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =