ڕێز لە دوو مامۆستای فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری کورد گیرا

له‌ میانه‌ی ڕێوڕەسمێکدا ڕێز له‌ محه‌مه‌د که‌مانگه‌ر بێژه‌ری ڕادیۆ کوردی و عه‌لی زه‌هیرنیا چالاکی بوژانه‌وه‌ی هه‌ڵپه‌ڕکێ له‌ کوردستان گیرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌نجومه‌نی ڕێز گرتن له‌ که‌سایه‌تییه‌کانی کوردستان له‌ درێژه‌ی به‌رنامه‌کانی خۆی له‌ محه‌مه‌د که‌مانگه‌ر بێژه‌ری ڕادیۆ کوردی و عه‌لی زه‌هیرنیا چالاکی بوژانه‌وه‌ی هه‌ڵپه‌ڕکێ له‌ کوردستان ڕێزی گرت.

محه‌مه‌د که‌مانگه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆ کوردی تاران و کرماشان له‌ کۆندا بووه‌ و ۴۰ ساڵ سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئاوێنه‌ له‌ ئێران بووه‌ و هاو ده‌وره‌ی مامۆستایانی گه‌وره‌ی وه‌ک مه‌زهه‌ر خالقییه‌.

عه‌لی زه‌هیرنیاش له‌ ده‌یان فستیڤاڵی ناوخۆیی و بیانی به‌شداری کردووه‌ و هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی به‌ جوانترین شێوه‌ بۆ ئێران و جیهان نمایش کردووه‌ و له‌ بوژانه‌وه‌ی ئه‌م نه‌ریته‌ کوردییه‌ ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی له‌ ئه‌ستۆ بووه‌.

یه‌حیا سه‌مه‌دی، جێگری ئه‌نجومه‌نی ڕێز گرتن له‌ که‌سایه‌تییه‌کانی کوردستان له‌مباره‌وه‌ وتی: له‌مڕۆدا جیهان کورد به‌ فه‌رهه‌نگ و هونه‌رییه‌وه‌ دناسێت و کورده‌کان له‌ زۆربه‌ی بواره‌کانی هونه‌ری و فه‌رهه‌نگ توان و لێهاتوویی خۆیان نیشان داوه‌ و جیهانیش پێشوازی باشیان لێ ده‌کات.

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی ڕێز گرتن له‌ که‌سایه‌تییه‌کانی کوردستان به‌ڵێنمان داوه‌ که‌ هه‌ر جاره‌و ڕێز له‌ مامۆستایه‌کی گه‌وره‌ بگرین که‌ خزمه‌تی به‌ فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری کوردی کردووه‌. 

شایانی باسه‌ له‌ درێژه‌ی به‌رنامه‌که‌ چه‌ندین به‌رنامه‌ی وه‌ک خوێندنه‌وه‌ی شێعر و ئاواز و هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی به‌ڕێوه‌ چوو، هه‌روه‌ها له‌م مه‌راسمه‌ له‌ دوو هه‌واڵنێر به‌ ناوه‌کانی خاتوو سه‌رگوڵ ئاره‌ش له‌ ئیسنا و به‌ختیار سه‌مه‌دی وێنه‌گری ئاژانسی فارس به‌ هۆی به‌دوادا چوون بۆ ژیان و حاڵی که‌سایه‌تییه‌کانی کوردستان ڕێز گیرا.

هه‌روه‌ها له‌ کۆتایدا به‌ خه‌ڵاتێک ڕێز له‌ ته‌مه‌نێک ماندوو بوون و خزمه‌تی مامۆستایان محه‌مه‌د که‌مانگه‌ر و عه‌لی زه‌هه‌رنیا به‌ فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی گیرا..

News Code 21555

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =