ئێران ئامادەی هێرشی مووشەکی لە عێراقەوە بۆ سەر ئێسڕائیلە

یەکێک لە وەزیرانی کابینەی ڕژیمی زایۆنی لە پاگەندەیەکی نوێ ڕایگەیاند کە ئێران ئامادەی هێرشی مووشەکی لە عێراقەوە بۆ سەر ئێسڕائیلە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە بەغدا تودەی، تساحی هەنگبی، وەزیر هاوکاری ناوچەیی ئیسڕائیل پاگەندەی کرد: ئێران ئامادەی هێرشی مووشەکی لە عێراقەوە بۆ سەر ئێمەیە و بە هەموو توانمانەوە وڵام دەدەینەوە. هێڵە سوورەکانی ئێمە لە سووریا عێراقیش دەگرێتەوە. بوونی ئێران لە سووریا عێراقیش لەگەڵیەتی. ئێمە لە خۆمان چ لە سووریا چ لە عێراق بەرگری دەکەین.

ئەو پاگەندەی کرد: مووشەکە ئێرانییەکان هەڕەشەیە بۆ سەر ئێمە و توان و هێزی ڕووبەڕوو بوونەوەیمان هەیە تاکوو ئەمنیەتی تلاڤیڤ بپارێزین.

هەنگبی سەبارەت بەم بابەتە کە سوپای ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ۲۰۰ جار هێرشی کردووەتە سەر سووریاش، وتی: ئەگەر ئیسڕائیل لە پشتی بووبێت هەمووی بۆ دابین کردنی ئەمنیەتی ئێمە بووە.

News Code 21551

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =