کتێبی شوناسی کولتووری و سینەمای کورد چاپ کرا

کتێبی شوناسی کولتووری و سینەمای کورد لە نووسینی خوسرەو سینا بە وەرگێڕانی جەمشید بەهرامی چاپ و روانەی بازاڕ کرا.

کتێبی " هویت فرهنگی و سینمای کرد" لە نووسینی دوکتۆر خەسرەو سینا کە لە لایەن بڵاڤگەی لۆگۆسەوە چاپ کرابوو،

ئەم کتێبە سەرەتا بە زمانی فارسی لە لایەن  دوکتۆرخەسرەو سینا ، نووسەر و دەرهێنەری بەناوبانگی کوردەوە لە دە بەش وبە پێشەکییەک لە دوکتۆر فەرزان سجوودی، مامۆستای زانکۆی هونەری تاران  لە ۲۲۰ لاپەڕەدا چاپ کراوە.

دوکتۆر خەسرەو سینا لە دایک بووی ساڵی ۱۳۵۰ی مەهابادە، نووسەری سینەما، دەرهێنەری تەلەفزیۆن و شانۆیە.

کتێبی شوناسی فەرهەنگی و سینەمای کورد، هەوڵێکە بۆ هەست پێکردنی چیەتی ڕەوتی سینەمای کورد، یان  بە گێڕانەوەیەکی ڕوونتر، پرسیار لە بوون یان نەبوونی وا سینەمایەکە.

جەمشید بەهرامی لە سەر ئیزنی دوکتۆر سینا کردوویەتیە کوردی و ئێستا چاپ و هاتووەتە ناو کتێبخانەی کوردی.

News Code 21549

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =