دەمەقاڵەی توندی عەبادی و پارێزگاری بەسرە لە پەرلەمانی عێراق

سەرچاوەگەلی عێراقی لە دەمەقاڵەی توندی نێوان سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە و پارێزگاری بەسرە لە میانەی دانیشتنی تایبەتیی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە قەیرانی بەسرە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه"، سەرچاوەگەلی عێراقی لە دەمەقاڵەی توندی نێوان حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەسعەد عەیدانی پارێزگاری بەسرە لە میانەی دانیشتنی تایبەتیی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە قەیرانی بەسرە هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، عەبادی بە عەیدانی وتووە کە "تۆ دەبێ لە بەسرە بیت، نەک لە بەغدا" و پارێزگاری بەسرە لە وەڵامدا پێی وتووە: "پارێزگای بەسرە دەسووتێت و وەزیران جۆرێک دەدوێن وەک بڵێی بەسرە لە جیهانێکی دیکەدایە. گەلێ جار وتوومە کە سەرۆکی پۆلیسی بەسرە بەرتیل وەردەگرێت، بەڵام کەس ئەو قسانە نابیستێت".

ئەوە لە کاتێکدایە کە عێرفان حەیالی وەزیری بەرگریی عێراق لە میانەی ئەو دانیشتنەدا وتی: هێزی چەکداری مۆڵەتی تەقە کردن لە هاووڵاتیانیان نییە، چونکە سوپا هی گەل و پاڵپشتی گەلە.

News Code 21546

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =