تیرۆریستان تا ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەدلەب چەکی کیمیایی بە کار دێنن

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئاشکرای کرد: تیرۆریستان تا ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەدلەب چەکی کیمیایی بە کار دێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ژینڕاڵ ئیگۆر کۆناشێنکۆف وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: تیرۆریستان لە شاری ئەدلەبی سووریا تا ئێوارەی ئەمڕۆ چەکی کیمیایی بە کار دێنن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەوبارەیە وتیشی: تیرۆریستان لە شاری ئەدلەب تەواو هەنگاوی پێویستیان بۆ ئەنجام دانی ئەو هەڵمەتە دەنەدەرانەیە هەڵگرتووە و بە تەواوەتی خۆیان بۆ هێرشی کیمیایی لە ئێوارەی ئەمڕۆ ٨ی سپتامبێر ئامادە کردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: بوونی گرووپێکی تایبەتی لە هاوڕێیانی دەرەکیی تیرۆریستان سەلمێنەری هەڵگرتنی یەکەمین هەنگاوەکانی ئەو هەڵمەتە دەنەدەرانەیە، هەڵبەت ئێمە چاوەدێریمان بە سەر تەواو جموجۆڵەکانە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە سەرودەمی دەسپێکی شیمانەیی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی ئەدلەب لە سووریا لە بندەستی تیرۆریستانی پاڵپشتکراوی رۆژئاوا، دیداری بەرپرسانی ئەمریکی پەرەی سەندووە. هەر لەو پێناوە، هێزی ئاسمانیی ڕووسیا لەم دواییەدا هەندێک مۆڵگەی تیرۆریستانی لە هاوێری ئەدلەب کردۆتە ئامانج.

شایانی باسە، هەرکات سوپای سووریا تیرۆریستانی داگیرکار لە جێ جێی ئەو وڵاتە گەمارۆ دەدا، وڵاتانی رۆژئاوایی بە بیانووگەلێکی وەک هێرشی کیمیایی، قوربانی مرۆیی و خەڵکی سڤیل و هتد، هەوڵ دەدەن پێشگری بکەن لە پێشڕەویی دیمەشق و شکستی تیرۆریستانی بە کرێ گیراویان.

هەروەها جێی ئاماژەیە کە لە ٧ی ئایپرێلی ساڵی ٢٠١٧، ئەمریکا بە تۆمەتبار کردنی دیمەشق و خستنە پاڵی هێرشی کیمیایی، بنکەی ئاسمانیی شەعیراتی سووریای بە ٥٩ مووشەکی "تام هاوک" کردە ئامانج.

News Code 21545

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =