نوێترین هەڵوێستی عەبادی بۆ گۆڕانکارییەکانی بەسرە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، هەڵوێستی خۆی هەمبەر بە ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی بەسرە خستەڕوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه"، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا لە میانەی دانیشتنی تایبەتی پەرلەمانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە بەسرە، لە ڕێککەوتنی لە گەڵ ئاوارتەکردنی بەسرە لە هەندێک بڕگەی تایبەت بە دابەزاندنی بوودجە و بڕیاری دەوڵەتی هەواڵی دا.

ناوبراو وتیشی: داخوازییەکانی خەڵکی بەسرە داخوازیگەلێکی ڕەوایە و هەندێک لە کێشەکانیان سیاسییە.

عەبادی وێرای هۆشدار دان سەبارەت بە شەڕ و ئاژاوەکەوتنەوە لە ناکۆکییەکان، جەختی لە زەروورەتی جیاکردنەوەی ڕەهەندی سیاسی لە ئەمنی و خزمەتگەیاندن کرد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: هۆی تەشەنەسەندنی قەیران لە بەسرە بۆشایی سیاسییە و ئێمە بەرەوڕووی ململانێیەکی گەورە بووینەتەوە.

ناوبراو بە داکۆکی لەوەی کە تێکدەران و ئاژاوەچیان جودان لە خۆپیشاندەران، جەختی کرد: فەرمانگەلێک بۆ پاراستنی گیانی هێزەکانی ئەمنی و ئاسایش، پاڵپشتی لە داراییە گشتییەکان و پێشگری لە هەڵمەتی تێکدەرانە دەرکراوە.

News Code 21544

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =