هەواڵی لە کار کشاندنەوەی فەرماندەی پۆلیسی بەسرە ڕەت کرایەوە

لە دوای پاگەندەی کەناڵی "العربیه" سەبارەت بە لە کار کشاندنەوەی فەرماندەی پۆلیسی بەسرە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو هەواڵەی ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "جورنال نیوز"، وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەواڵگەلی بڵاوکراوە سەبارەت بە لە کار کشاندنەوەی فەریق جاسم سەعدی فەرماندەی پۆلیسی بەسرەی ڕەت کردەوە.

پێشتر کەناڵی "العربیه"ی سعوو‌دی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەگەلی ئاگادار ئیدعای کردبوو کە جاسم سەعدی لە دوای بشێوییەکانی ئەم دواییەی بەسرە لە سەر کار لابراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەختی کرد کە ئەو هەواڵانە دروست نین و وەزارەتی ناوخۆ هیچ بڕیارێکی بەو چەشنەی دەرنەکردووە.

لە لایەکی دیکەوە هەندێک میدیای عێراقی ڕاپۆرتگەلێکیان سەبارەت بە لە کار کشاندنەوەی "جەمیل شەمری" فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی بەسرە و دانانی ژینڕاڵ ڕەشید فەلیح لە جێی ئەو بڵاوکردۆتەوە، کە هێشتا دەوڵەتی عێراق لەوبارەیە هیچ کاردانەوەیەکی نیشان نەداوە.

رۆژی ڕابردوو و لە دوای تەشەنەسەندنی ناڕەزایەتییەکان لە بەسرە، چەندین بنکە و بارەگای حزبە سیاسییەکان لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە هێرشیان کرایە سەر و تاقمێک لەو خەڵکە هێرشیان کردە سەر کۆنسولخانەی ئێران لە بەسرە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند کە ٣ کەسی سڤیلی عێراقی لە میانەی ناڕەزایەتییەکان کوژراون و ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوونە کە دوو کەسیان پۆلیسی سەر بە ئاسایشن.

News Code 21543

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =