بارەگاکانی حدک و حدکا تێکشکێندران/ سکرتێری حزب بریندارە

بارەگای حزبی دیمۆکراتی کوردستان(حدک و حدکا) کراوەتە ئامانجی مووشەک و پەهپاد و تێکشکێندراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدیاکانی هەرێم، نیوەڕۆی ئەمرۆ شەمە ۱۷ی خەرمانان  بە موشەکی دوورهاوێژ بۆردومانی بارەگاکانی هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران(حدکا) و حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) لە شاری کۆیە کراوە.

لە هەواڵەکاندا هاتووە:  کاتژمێر  ١٠:٤٥ خولەکی  ئەمڕۆ بۆردومانی کەمپ و بارەگاکانى حدکا  و حدکی لە سنوری کۆیە کراوە و بەو هۆیەوە ژمارەیەک  لە چەکدارانی  ئەو دوو گرووپە  برینداربوون و لە نێو بریندارەکاندا مستەفا هێجری سکرتێری ئێستای حزبی دیموکراتی کوردستان و خالید عەزیزی  سکرتێری پێشووی ئەو حزبە بینراون.

بەپێی دوایین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کۆیە بەهۆى بۆردومانەکەى ئێرانەوە ١٤ کەس کوژران و ٣٩ى دیکەش برینداربوون.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکاندا هاتووە کە " سوهەیلا قادری" و " هاشم عەزیزی" لە ڕێبەرانی باڵای حدکا لە ناو کوژراواندان.

شیاوی ئاماژەیە ئەم گرووپە تیرۆریستیە لە چەند مانگی ڕابردوودا بەردەوام پەلاماری خاکی ئێران و هاووڵاتیانی ئێرانی لە سنوورەکانیان داوە و ژمارەیەکیان شەهید کردووە.

News Code 21539

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =