هێرشی ئاسمانی زیاتر له‌ ۱۰۰ هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر باشووری سووریا

زیاتر له‌ ۱۰۰ هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکا به‌ پشتیوانی تۆپخانه‌یی هێرشێکی ئاسمانیان له‌ بیاوانی باشووری سووریا ده‌ست پێ کرد که‌ ئامانج له‌م هێرشە ناردنی په‌یامێکی به‌هێز بۆ ڕووسیا بوو.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ فاکس نیوز، دوو که‌س له‌ به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریکا ڕایانگه‌یاند که‌ زیاتر له‌ ۱۰۰ هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکا به‌ پشتیوانی تۆپخانه‌یی و به‌ ئامانجی ناردنی په‌یامێک بۆ ڕووسیا چوونه‌ ناوچه‌یه‌کی قه‌ده‌غه‌ کراو له‌ بیاوانی باشووری سووریا.

ئه‌م نمایشی هێزی سه‌ربازییه‌ له‌ حاڵێکدا ئه‌نجام بوو که‌ سه‌رۆکانی سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و تورکیا ڕۆژی هه‌ینی له‌ تاران سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانکارییه‌کانی سووریا گفتوگۆیان کرد.

شایانی باسه‌ که‌ سوپای ڕووسیا له‌ دوو ده‌رفه‌تی جیاواز له‌ مانگی سێپتامبه‌ر سه‌باره‌ت به‌ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له‌ باشووری سووریا له‌ نزیک ته‌نه‌ف هۆشداریان دا.

ویلیام ئه‌ربن، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی سوپای ئه‌مریکا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێک وتی: ئه‌مریکا له‌ دوای شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕووسه‌کان، ده‌وڵه‌تی سووریا و ئه‌و گرووپانه‌ی له‌ شه‌ڕی ناوخۆی سووریا پشتیوانی ئه‌م وڵاته‌ دکه‌ن، نییه‌. ئه‌مریکا له‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ له‌ناو بردنی داعش پێویستی به‌ یارمه‌تی هیچ لایه‌نێک نییه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ به‌ پێی ڕاپۆرتێکی سی ئێن ئێن، بڕیار وایه‌ که‌ بۆ ده‌ر کردنی ترۆریسته‌کان له‌ لایه‌ن سوپای سووریا و هێزه‌کانی ڕووسیا له‌ سنووری سووریا و عێراق و ئه‌ردۆن ئۆپراسیۆنێک ئه‌نجام بێت که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکاشی تێدایه‌.

ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی نیگه‌رانی ئه‌مریکا و سوپای ئه‌م وڵاته‌ سه‌باره‌ت به‌ نزیک بوونه‌وه‌ له‌ هێزه‌کانی به‌م کاره‌ هۆشداری به‌ لایه‌نی ڕووسی داوه‌.

News Code 21538

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =