ئه‌مریکا ده‌مارگرژی له‌ دژی دیپلۆماته‌کان له‌ به‌سره‌ی ئیدانه‌ کرد

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بێ ئه‌وه‌ی ناو له‌ ئێران ببات، له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک که‌ دوای هێرش کردن بۆ سه‌ر کونسولگه‌ری ئێران له‌ به‌سره‌ بڵاوی کرده‌وه‌، ئه‌م کاره‌ی ئیدانه‌ کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئێران ببات، ده‌مارگرژی له‌ دژی دیپلۆماته‌کان له‌ شاری به‌سره‌ی عێراقی ئیدانه‌ کرد.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌، هێدر نائۆرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: له‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق، مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ و ده‌ست گرتن به‌ موڵک و ماڵی گشتی ئاماژه‌ی پێ کراوه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مریکا ده‌مارگرژی له‌ دژی دیپلۆماته‌کان و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕووی دا ئیدانه‌ ده‌کات. له‌ هه‌موو هێزه‌ ئه‌منییه‌کان و خۆپیشانده‌ران داوا ده‌که‌ین که‌ مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ و پاراستنی ناوه‌نده‌ سیاسی و مولک و ماڵه‌ گشتییه‌کان بپارێزن.

ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ دوای هێرش کردنی ژماره‌یه‌ک خۆپیشانده‌ر بۆ سه‌ر بینای کونسولگه‌ری ئێران له‌ به‌سره‌ بڵاو بووه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌، ڕاجح سابیر عبود موسه‌وی، باڵوێزی عێراق له‌ تاران بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران کرا و داوای لێکرا تاکوو به‌ په‌له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌رپرسانی ئێران له‌م کاره‌ به‌ لایه‌نی عێراقی ڕابگه‌یه‌نێت و هه‌رچی زووتره‌ بکه‌ره‌کان بدۆزرێنه‌وه‌ و سزا بدرێن.

News Code 21535

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =