باڵوێزی عێراق له‌ تاران بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران کرا

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌واڵی دا: باڵوێزی عێراق له‌ تاران دوێنێ شه‌و بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ کراوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی شه‌وی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: ڕاجح سابیر عبوود موسه‌وی، باڵوێزی عێراق له‌ تاران بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران کراوه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران زیادی کرد: دوای ئاگر گرتنی بینای سه‌رکونسولگه‌ری وڵاته‌که‌مان له‌ به‌سه‌ره‌ له‌ لایه‌ن که‌سانێک که‌ ده‌نه‌ده‌ن درابوون، باڵوێزی عێراق له‌ تاران ئه‌مشه‌و بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ کرا و ناڕه‌زایه‌تی ئێران به‌ لایه‌نی عێراقی سه‌باره‌ت به‌ که‌مته‌رخه‌می له‌ بواری ئه‌منیه‌ت و پاراستنی بینای کونسولگه‌رییه‌که‌مان به‌وان ڕاگه‌یه‌ندرا.

قاسمی ئاماژه‌ی دا: له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ به‌رپرسانی ئێرانی پرسیاریان کرد بۆ ده‌بێت پۆلیسی عێراق وه‌ها بۆ کونسولگه‌ری ئێران بێ ته‌رخه‌م بووبێت، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوو چه‌ندین جار خه‌ڵک هان دران تاکوو هه‌نگاوی گوماناوی له‌ دژی کونسولگه‌ری ئێران هه‌ڵبگرن، ڕوونه‌ ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌ڵنه‌ستاوه‌ به‌ ڕاپه‌راندنی ئه‌و به‌ڵێن و ئه‌رکانه‌ی که‌ له‌ کاناڵه‌ دیپلۆماسییه‌کانه‌وه‌ دابووی.

ئه‌و له‌ کۆتایدا جه‌ختی کرد: له‌م کۆبوونه‌وه‌ هه‌روه‌ها داوا له‌ باڵوێزی عێراق کراوه‌ که‌ هه‌رچی زووتره‌ ناڕه‌زایه‌تی وڵاته‌که‌مان به‌ لایه‌نی عێراقی ڕابگه‌یه‌نێت و هێرشبه‌ره‌کان هه‌رچی زووتره‌ بدۆزێته‌وه‌ و سزایان بدات.

News Code 21522

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =