تاران داوای سزادانی هێرشبه‌ران بۆ سه‌ر کونسولگه‌ری ئێران له‌ به‌سره‌ ده‌کات

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌منیه‌تی ناوه‌نده‌ دیپلۆماسییه‌کانی له‌ ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌ و هێرشبه‌ره‌کانی سه‌ر کونسولگه‌ری ئێران له‌ به‌سره‌ ده‌بێت به‌ توندترین شێواز سزا بدرێن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هێرشی دڕندانه‌ بۆ سه‌ر کونسوڵگه‌ری ئێران له‌ به‌سره‌ی ئیدانه‌ کرد و ڕایگه‌یاند که‌ ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ دابین کردنی ئه‌منیه‌ت بۆ بینا سیاسییه‌کان به‌رپرسه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئێمه‌ داوای سه‌خت ترین سزا بۆ سه‌ر هێرشبه‌رانی کونسولگه‌ری ئێران له‌ به‌سره‌ ده‌که‌ین.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ هێرش کردنه‌ سه‌ر کونسولگه‌ری ئێران له‌ به‌سره‌ وتی: به‌داخه‌وه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕاسته‌ و بینای کونسولگه‌ری ئێران زیانی زۆری به‌رکه‌وتووه‌، به‌ڵام جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌ که‌ که‌س له‌ فه‌رمانبه‌رانی ئێرانی بریندار نه‌بوونه‌.

قاسمی هاوکات له‌گه‌ڵ ئیدانه‌ کردنی ئه‌م کارانه‌ ڕایگه‌یاند که‌ ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رپرسه‌ له‌ دابین کردنی ئه‌منیه‌ت و ده‌ستی شاراوه‌ هه‌یه‌ که‌ ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و عێران خراپ بکات و ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بێت هه‌رچی زووتره‌ بکه‌ره‌کانی ئه‌م کاره‌ بدۆزێته‌وه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ پێشتریش له‌مباره‌وه‌ هۆشدارمان به‌ ده‌وڵه‌تی به‌غدا داوه‌ و هه‌ر جۆره‌ ڕووداوێکی نه‌خوازراوی دیکه‌ش ڕوو بدات له‌ ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ و هێرشبه‌ره‌کان ده‌بێت به‌ زووترین کات سزا بدرێن.

شایانی باسه‌ که‌ دوێنێ ۱۶ی خه‌رمانان گرووپێک له‌ خه‌ڵکی شاری به‌سره‌ له‌ ژێر ناوی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و کێشه‌ی خزمه‌تگوزاری هێرشیان کرده‌ سه‌ر بینای کونسولگه‌ری ئێران له‌ موسڵ و بیناکه‌یان ئاگردا.

News Code 21517

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =