گرووپێکی تیرۆریستی لە کوردستان تێکشکێندرا

پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگه‌ی سەیدولشوهەدا (س‌خ) لە تێکشکانی تیمێکی تیرۆریستی لە ناوچەی سنووریی پارێزگای کوردستان و کوژرانی ٦ تیرۆریست و برینداربوون و هەڵاتنی پاشماوەی ئەو تیمە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سوپا نیوز، پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگای سەیدولشوهەدا (س‌خ) لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە: گرووپێکی سەر بە گرووپی تیرۆریستیی پژاک کە شەوی ٢٩ی پووشپەڕی ئەمساڵ هێرشیان کردبووە سەر بازگەی دەری لە ناوچەی مەریوانی سەر بە پارێزگای کوردستان، ئێوارەی رۆژی هەینی (١٦ی خەرمانان) لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاڵۆز و وردبینانەی هەواڵگرانە، کەوتنە بۆسەی ڕەزمەندە ئازاکانی بڕیارگه‌ی حەمزەی سەیدولشوهەدا (س‌خ)ی هێزی زەوینی سوپا لە ناوچەی گشتیی کامیاران و تێکشکێندران.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: لەو پێکدادانەدا ٦ کەس لە تیرۆریستان کوژراون و تاقمێکی دیکەش بریندار بوونە و هەڵاتوون.

پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگه‌ی سەیدولشوهەدا (س‌خ) لەو ڕاگەیێندراوەدا بە ئاماژە بە دەست بە سەرداگرتنی چەک و جیهازاتی پەیوەندی گرتنی ئەو تیم تیرۆریستییە، جەختی کردووە: هەر وەک پێشتر بەڵێنیمان بە گەلی ئێران داوە، ئاگری تۆڵەی ڕەزمەندە ئازاکانمان داوێنی تەواو تیرۆریستانی مووچەخۆر و دارەدەستی داگیرکەرانی جیهانی کە بە دوای ئاژاوەنانەوە و تێکدانی باری ئەمنی ناوچە و هەڵمەتی تێکدەرانە لە نیشتمانی ئیسلامین، دەگرێتەوە.

هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە: ڕۆڵە ئازاکانی گەلی ئێران لە سنوورەکانی وڵات بە زاڵبوونی هەواڵگرانە و ئامادەیی هەمەلایەنە، مۆڵەتی خۆنیشاندان بە گرووپگەلی تیرۆریستی و دژە شۆڕش و لایەنگرانیان نادەن و هەرجۆرە دەستدرێژی و پەلاماردانێک بە توندی وەڵام دەدەنەوە.

News Code 21515

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =