ئەمریکا دەبێ خێرا خاکی سووریا بەجێبێڵێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئامادەبوون و درێژەی دەستێوەردانی نایاسایی ئەمریکا لە سووریا کە بۆتە هۆی تەشەنەسەندنی دۆخی نائەمنی لەو وڵاتەدا، دەبێ خێرا کۆتایی پێ بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی سەرۆک وڵاتانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا کە لە تاران بەڕێوەچوو، بە پێداگری لەوەی کە هەر دانوستانێکی سیاسی بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریا دەبێ ڕێز لە تەواوەتی سەرزەوینی و سەربەخۆیی سووریا بگرێت، ڕایگەیاند: ئامادەبوون و درێژەی دەستێوەردانی نایاسایی ئەمریکا لە سووریا کە بۆتە هۆی تەشەنەسەندنی دۆخی نائەمنی لەو وڵاتەدا، دەبێ خێرا کۆتایی پێ بێت.

ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە دانیشتنی ئەوڕۆ لە درێژەی هەوڵی سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و تورکیا بۆ کۆتایی هێنان بە پرسی تیرۆریزم و قەیرانی ئەو وڵاتە بووە، وتی: ئێمە هەر لە سەرەتاوە جەختمان لە ناکارامەیی رێگە چارەی سەربازی بۆ قەیرانی سووریا کردووە و ئێستا خۆشحاڵین کە پاش ٧ ساڵ لەو قەیرانە، چارەسەریی ئەو پرسە و پرسەکانی دیکەی ناوچە لە رێگەی ئاشتی خوازانەیەوە بە ئەنجام دەگات و بۆتە باوەڕی گشتی لە نێوان یاریگەرانی کارامەی ناوچەیی و هاوکات تەرکیزمان لە سەر چالاکی لە چوارچێوەی ڕەوتی ئاستانە و ئاسانکاری بۆ گفتوگۆی "سووری – سووری" و هاندانی دەوڵەت و بەرهەڵستکارانی سووریا بۆ پەیوەست بوون بەو ڕەوتەیە.

سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەدا کە ئێران لە سەر داوای دەوڵەتی یاسایی سووریا و بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لەو وڵاتەیە و لەوە بەدواش ئامادەبوونی هەر بەو شێوەیە درێژەی دەبێت و لەو رێگەدا بەردەوام پاڵپشتی لە ئیرادەی گەلی سووریای وەک گەلێکی دۆست دەکات و وتیشی: هەر بەو نیگایە دەڕوانینە پرسی شەڕ لە دژی تیرۆریزم لە ئەدلەب و دەزانین ئەو شەڕە بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا حەتمییە، بەڵام نابێ لەو شەڕەدا زیان بە خەڵکی سڤیل بگات و ببێتە هۆی داسەپاندنی سیاسەتی زێدی سووتاو.

ناوبراو لە درێژەدا ڕوانییە بنەما و سەرچاوەکانی بیچم گرتنی تیرۆریزم و داگیرکاری و دەستدرێژی لە ناوچەدا و ئاماژەی بە سیاسەتی دەستێوەردەرانەی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی کرد و زیادی کرد: ناکرێت پاگەندەی شەڕ لە دژی تیرۆریزم بکەی و خۆت داگیرکار بی و لە پێناو هەڵاواردنی ئیتنیکی و مەزەبی بە پێی داگیرکردن و دەستدرێژی و ناسەقامگیری نانەوە هەوڵ بدەی. چونکە دەرچوونی بە پەلەی ڕژیمی زایۆنی لە ناوچە داگیرکراوەکان بەردەوام ویستی هاوبەشی تەواو خەڵکی سووریا و هاوسەنگ لە گەڵ پەسندکراوەکانی نێودەوڵەتییە.

ڕۆحانی باسی لە پرسی ئاورەکانی سووریا و جێگرکرانیان لە وڵاتانی دراوسێ کرد و ڕاشیگەیاند: دەبێ بەستێن بۆ گەڕانەوەی بە پەلەی ئاوارەکان بڕەخسێت و هەروەها کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێ بۆ ئاوەدان کردنەوە و بنیاتنانەوەی سووریا یارمەتیی دەوڵەتی ئەو وڵاتە بدات، چونکە بێ شک گەڕانەوەی ئاوارەکان و بنیاتنانەوەی سووریا یارمەتیی ڕەوتی ئاگربڕ و گفتوگۆی نیشتمانی دەدات و خێرایی دەبەخشێت بە ڕەوتی ئاشتی و هاوڕیزی.

جەختی لەوەش کرد: لە داڕشتنی داهاتووی سووریا، دەبێ بە دوور لە گوشار، هەڕەشە یان دەستێوەردانی بیانی ڕێز لە فرەچەشنی ئایینی و مەزهەبی و ئیتنیکی بگیردرێت و لەو ڕێگەشدا پێویستە گەلی سووریا و گەلانی دیکەی ناوچە و جیهان بەرەنگاری هەر جۆرە دەستێوەردان و گوشاری دەرەکی بن. ئێمە باوەڕمان بە دیموکراسییە و رێگەی گەیشتن بە دیموکراسی چەک و جیهازاتی شەڕ نییە.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لە هاوکاری و هاوبیریی بەرامبەری سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و تورکیا بۆ جێگرکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەدا کرد و بیری هێنایەوە: ئێمە ئەمڕۆ وێرای نائۆمێد کردنی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی وەک هۆکارانی سەرەکیی سەرهەڵدانی تیرۆریزم، ئامانجی دووهەمی خۆمان واتە هیوادار کردنی خەڵکی ناوچە دەستەبەر کرد و هیوادارین بە تێپەڕبوون لە کێشەگەلی زۆری بەردەم و رزگارکردنی وڵاتێک لە هەڵدێران، گەلان و وڵاتانی دیکەی ناوچەش رزگار بکەین.

News Code 21512

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =