ڕێوشوێنی توندی ئەمنی لە هاوێری بانکەکانی بەسرە گیرایە بەر

سەرچاوەگەلی عێراقی لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان لە بەسرە و گرینەبەری ڕێوشوێنی توند و تاینەتی ئەمنی و هەروەها دوا ئاماری کوژراوان و برینداربوونی ئەو نائارامیانە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه"، سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەمنی و ئاسایش لە بەسرە لە رێگەی بڵیندگۆوە وێرای پێداگری لە زەروورەتی پاڵپشتی کردن و پاراستنی ناوەند و دامەزراوەکان، داواین لە خۆپێشاندەران کردووە کە دامەزراوەکان بپارێزن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لە میدیاگەلی عێراقی، هێزەکانی ئاسایش ڕێوشوێنی تایبەتیان بە هاوێری بانکەکانی بەسرەدا گرتۆتە بەر.

ئەوە سەرچاوە عێراقییە ڕاشیگەیاند: هێزە ئەمنییەکانی عێراق پێشگریان کردووە لە ئاگردرانی نەخۆشخانەی ئەبی خەسیب لە بەسرە لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی سەرچاوەگەلی عێراقی لە ماوەی ئەم دوو رۆژە چەندین بارەگا و نووسینگەی حزبە جۆراوجۆرەکانی عێراقی لەو پارێزگایەدا سووتێندراوە.

هاوکات ئەسعەد عەیدانی پارێزگاری بەسرە بۆ دیدار و گفتوگۆ لە گەڵ موقتەدا سەدر کە پێشتر خوازیاری دانیشتنی بە پەلەی پەرلەمانی نوێ بۆ لێکدانەوەی ڕەوتی دۆخی بەسرە ببوو، چٶتە نەجەف.

لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەگەلی عێراقی هەواڵی دژ بە یەک و جۆراوجۆر لە داسەپانی دۆخی ملیشیایی و یاسای قەدەغەی هاتوچۆ لە بەسرەیان بڵاو کردۆتەوە.

هەروەها لە کاتێکدا کە سەرچاوەیەکی ئەمنی باسی لە داسەپانی یاسای قەدەغەی هاتوچۆ لە بەسرە و قۆڵبەست کردنی هەر کەسێک کە ئەو یاسایە ڕەچاو ناکات، کردووە سەرچاوەیەکی دیکەی ئەمنی لە هەڵوەشانەوەی ئەو یاسایە هەواڵی داوە.

لە لایەکی دیکەوە بە گوێرەی ڕاگەیاندنی سەرچاوەگەلی عێراقی لە خۆپیشاندانەکانی شەو و رۆژی ڕابردوودا دوو کەس کوژراون و ٤٥ کسی دیکەش بریندار بوونە.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رۆژی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە لە خۆپیشاندانەکانی رۆژی ڕابردوو (پێنج شەممە)ی بەسرە یەک کەس کوژراوە و ٣٥ کەس بریندار بوونە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هەروەها رۆژی پێنج شەممە ڕاشیگەیاندبوو کە لە ماوەی سێ رۆژی ڕابردوو لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی بەسرەدا ٦ کەس کۆژراوە و ٧٥ کەسیش بریندار بوونە.

News Code 21506

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =