دوای سووریا نۆبەی  عێراق و تورکیا و ئێران بوو

باڵوێزی پێشووی ئێران له‌ ئه‌ردۆن وتی: ڕۆژئاوا له‌ دوای ئه‌وه‌ بوو که‌ دوای سووریا بێته‌ سەر عێراق و ئێران و تورکیا که‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو تێیدا و ئه‌م پیلانه‌ی سعوودییه‌ و زایۆنییه‌ شکستی هێا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌حمه‌د ده‌ستماڵچیان، باڵوێزی پێشووی ئێران له‌ ئه‌ردۆن له‌ کۆبوونه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ کتێبی ڕۆژئاوای ئاسیا له‌ تاران وتی: زایۆنییه‌کان به‌ سه‌ر هه‌موو ئابووری و سیاسیه‌تی جیهاندا زاڵ بوون و سه‌رۆکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بێ زایۆنییه‌کان ناتوانن هیچ شتێک بکه‌ن. ئێمه‌ ده‌بێت له‌ خۆمان بپرسین باشه‌ چۆنه‌ و بۆچی له‌ زانکۆکانی ئیسڕائیل زمانی فارسی و ئێران ناسی به‌ زۆر وانه‌ ده‌وترێته‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین هه‌ر له‌ مێژه‌وه‌ جێگه‌ی گرنگی بووه‌. له‌م ساڵانه‌ی ڕابردووش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ۶۰ له‌ سه‌دی نه‌وتی جیهان تێیدایه‌ ئه‌وه‌نده‌ی دیه‌ گرنگی پێدراوه‌. سووریا ته‌نیا وڵات بوو که‌ له‌ به‌رانبه‌ری زایۆنییه‌کان خۆڕاگری کرد، له‌ ڕاستیدا ڕۆژئاوا به‌ هێرش کردنه‌ سه‌ر سوورتا ویستی پشتی خۆڕاگری له‌ ناوچه‌که‌ بشکێنێت. ئه‌وان ویستیان دوای سووریا بێنه‌ سەر سکی ئێران و عێراق و تورکیا به‌ڵام ئه‌م پیلانه‌ی زایۆنییه‌کان و سعوودییه‌ به‌ هۆشیاری خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ تێکشکا.

ده‌ستماڵچیان له‌ کۆتایدا جه‌ختی کرد: به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ له‌ ناوچه‌که‌ ئارام ئارام به‌ره‌ی خۆڕاگری له‌ سه‌رکه‌وتن دایه‌ و له‌ سووریا و عێراق و یه‌مه‌ن زیره‌ک ترین هێزه‌کانی خۆڕاگری هاتوونه‌ته‌ سه‌رکاری. ئه‌مه‌ش بێ گومان کۆتایی به‌ دوای ئاڵقه‌ی تیرۆریسته‌کان له‌ سووریا دێنێت و ئه‌م وڵاته‌ و ناوچه‌که‌ش ڕووی ئاشتی و سه‌قامگیری به‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن.

News Code 21492

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =