۳ کاسێتی محەمەد جەلیل عەندەلیبی ڕوونوێنی دەکرێت

۳ کاستی سبوحی لێدراوان، تەنگی شەکر و با قودسیانی ٤ بە ئاهەنگدانه‌ریی محەمەد جەلیل عەندەلیبی ڕۆژی یەکشەمە ۱٨ خەرمانان لە ناوەندی مەکتەبی تاران ڕوونوێنی دەکرێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ۳ کاستی نوێی موزسیانی کورد محەمەد جەلیل عەندەلیبی لە ژێر ناوەکانی سبوحی لێدراوان، تەنگی شەکر و با قودسیانی ٤ ڕۆژی یەکشەمە ۱٨ی خەرمانیان ڕوونوێنی دەکرێت.

ڕەسوڵ شەریفی بۆ کاستی سبوحی لێدراوەکان ئاوازەکانی خوێندووە و ئەم کاستە زیاتر مۆسیقای سونەتی ئێرانە. 

عەلی ئیسماعیلی بۆ کاستی با قودسیانی ٤ ئاوازی خوێندووە و کاستەکە مۆسیقای میرمنداڵانە.

هەروەها ئەحمەد کامیار ئاوازەکانی کاستی تەنگی شەکری خوێندووە و کاستەکە مۆسیقای تەسنیفی ئێرانییە، هەوڵ دراوە بەرهەمێکی سونەتی پوخت و نەخت پێشکەش بکرێت.

شایانی باسە، محەمەد جەلیل عەندەلیبی لە دایکبووی ساڵی ۱۳۳۳ هەتاوی لە شاری سنەی سەر بە کوردستانی ئێرانە و ئەندامی بنەماڵەی عەندەلیبییەکانە کە بە هۆی موزیسیان بوونیاوە لە هەموو ئێران ناسراون.

News Code 21477

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =