تورکیا خاکی هه‌رێمی کوردستانی تۆپباران کرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ توپخانەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی سنوری برادۆستیان تۆپباران کرد و بەهۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ئێن ئاڕ تی،کاتژمێر ٧:١٥ خولەک تۆپبارانەکە ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە ئاگر لە گوندەکانی کەوەرتی، چیادیل، گەلی خواکورک، دەوروبەری گوندی خەلیفان کەوتووەتەوە.

له هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه‌ که‌ نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت کە بووەتە هۆی زیان گەیاندن بە پوش و پاوان و دارستانی هاووڵاتیان، هەروەها زیانێکی زۆری لە خاوەن ئاژەڵ و مەڕوماڵاتەکان داوە چونکە پێشتر سوودیان لێدەبینی بەمەبەستی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان.

لەسەر لوتکەى چیای دێل لە سنورى برادۆست کە دەکەوێتە سێگۆشەى سنورى عێراق و تورکیا و ئێران، سوپاى تورکیا بنکەیەکى سەربازى داناوە و لەڕیگەیەوە چاودێرى بەردەوامى سنورەکە دەکات.

لەبنارى چیاى دێلدا کە چەندین مانگە بووەتە مەیدانى شەڕو روبەربوونەوەى سەختى سوپاى تورکیا و پەکەکە، بەدەیان گوند بونیان هەیە و رۆژانە سنورەکە دەبێتە ئامانجى بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا.

به‌رده‌وامی شه‌رو ئاڵۆزیکانی تورکیاو په‌که‌که‌ له‌سنوری برادۆست کە سه‌نته‌ری ناحیه‌ سیده‌کانە و ٢٥٠ گوند لەخۆدەگرێت ترس و دله‌راوکی خستووەته‌ دڵی دانیشتوانى سنورەکە کە سه‌رقاڵی کارى کشتوکاڵى و ئاژەڵدارین.

سوپاى تورکیا لەو سنورە بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر خاکى هەرێمى بەزاندووەو ناوبەناویش پەکەکە هێرش دەکەنە سەر ئەو بنکە سەربازییەى کە تورکیا لەسەر چیاى دێل دروستیکردووە.

News Code 21460

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =