کوژرانی حه‌وت سه‌ربازی تورکیا له‌ جۆله‌مێرگ و شرناخ

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند: لە چەند هێرشدا دژی سوپای تورکیا توانیویانە حەوت سەربازی ئەو وڵاتە بکوژن.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە دەوروبەری گەڤەری سەربە جولەمێرگ هەپەگە چالاکییەکی لەدژی سوپای تورکیا ئەنجامداوە و تیایدا پێنج سەربازیان کوشتووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، کاتژمێر ٥ی پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ، لە ئەلکێی سەربە شرناخ چالاکییەک ئەنجامدراوە و تیایدا دوو سەرباز کوژراون.

هاوکات ماڵپەڕی ڕۆژ نیوز ئاماژەی بەوە کردووە، ڕۆژی ٢٤ی ئابی ڕابردوو، سوپای تورکیا لە ناوچەکانی گەلیی لێڤینی جولەمێرگ و پاییزاوای سەربە وان و ئەلکێی سەربە شرناخ ئۆپراسیۆنی دەستپێکردووه‌.

News Code 21459

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =