نووسەرێکی کورد ڕۆمانێکی ئینگلیزی بڵاوکردەوە

ڕۆمانی "بۆنی نمی ئاجۆر" لە نووسینی چیا پەرویزپوور، نووسەری کوردی سنەیی بە زمانی ئینگلیزی و لە ژێر ناوی "The Smell of Red Bricks" بڵاوبۆوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی ئامازۆن لە پێناسەی ئەم ڕۆمانەدا دەنووسێت: بۆنی نمی ئاجۆر دەنگێکی نوێیە لەو ناوچەیەی کە بۆ زیاتر لە یەک سەدەیە تووشی شەڕ و نەهامەتی و توندوتیژی هاتووە و نووسەر هەوڵ دەدات دەنگی دەوڵەمەندی ئەو دۆخە بێت لە جیهانی گێڕانەوەدا.

چیا پەرویزپوور نووسەری "دەنگی نمی ئاجۆر" لە دایکبووی شاری سنە و ژەنیاری تەمۆرە و بە پێی حەز و خولیاکانی، مێژوو و ئۆستوورە و ئەفسانەی کردۆتە کاکڵی ڕۆمانەکەی و دەڵێت: ئەم ڕۆمانە سوورڕئیاڵە بە فۆڕمێکی جیهانی و هەڵسوکەوتێکی لۆکاڵی داڕێژراوە و دەڕوانێتە کۆمەڵکوژی و مەرگ هاوکاتی عەشق و حیماسە.

دەشڵێت: "دەنگی نمی ئاجۆر" لە فەزایەکی میترائیدا کە کەسایەتییەکان تراژێدی بە مۆسیقا، سەما و تەموورە تاقەت دێنن و مانای مەرگ دەگۆڕن، گێڕدراوەتەوە و هەوڵی ئەوە دەدات دەنگی حیماسە، خۆشەویستی و مۆسیقای ئەو فەزایە بێت کە هەمان مێژووی کوردە.

"دەنگی نمی ئاجۆر" لە دووتۆی ١٤٥ لاپەڕە و لە لایەن بڵاڤۆکی بان‌نەتەوەیی لەندەن (Transnational Press London) و بە زمانی ئینگلیزی بڵاو بۆتەوە.

News Code 21411

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =