به‌شداریی ئەنیمەیشنێکی کوردی لە چوار فێستیڤاڵی جیهانی

ئەنیمەیشنی "نەخشە" لە نووسین و دەرهێنانی ئازاد جەنەتی، هاوکات لە چوار فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بۆ کێبڕکێ وەرگیرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئەنیمەیشنی "نەخشە"  ساڵی ۲۰۱٨ لە شاری سنە بەرهەم هاتووە و بە ستایلێکی نوێ  و له‌ 7 خوله‌کدا ساز کراوە. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم بەشداری نێونەتەوەیی لە چوار فستیڤاڵی گرنگی سینمایی بۆ کێبەرکێ وەر گیراوە کە بریتین لە؛ ۱٦مین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سانتا کروزی ئەمریکا، ۱۲مین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سایەکسی ئەمریکا، سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان و خەڵاتی فیلمی ملبۆرنی لە ئۆستۆراڵیا.

ئەنیمەیشنی نەخشە چیرۆکی ژنە کوردێکی تەونکەرە کە قاڵی دروست دەکات و لەسەر و بەندی تەونکردنی شارەکەیان کیمیاباران دەکرێت. بەرهەمێکی سینمایی دژە جەنگ کە ئاسەواری زیانباری هێرشی کیمیایی لە دەریچەی هونەری ئەنیمیشنەوە بە شێوازێکی دڵتەزین وێنا کردووە.

مۆسیقای ئەم ئەنیمەیشنە لەلایەن کەژوان زیائەدینی دانراوە. کاری دەنگ هه‌ڵگرتنی لەلایەن "ئارش سادقی "یه‌وه‌ کراوە، هەروەها نیگارکێشی ناسراوی کورد، مەهدی زیائەدینی وێنە دیجیتاڵییەکانی کێشاوە. ئەنیماتۆری بەرهەمەکە ئازاد جەنەتییە و مودێلینگەکەی ئازین جەنەتی ئەنجامی داوە.

ئازاد جەنتی، نووسەر و دەرهێنەری ئەم بەرهەمە هونەرییە لە ساڵی ۱۹٨۰ لە سنە لە دایک بووە و دەرچووی بەشی دەرهێنەریی سینمایی لە زانکۆ هونەری تارانە.

شیاوی ئاماژەیە، ۱٦مین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سانتا کروز ۳ ئۆکتوبەر لە کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.

دەسپێکی ۱۲مین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سایەکسیش ۱۲ سێپتامبەر لە ئەمریکایە، هەروەها سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان یەکی ئۆکتۆبەر بەڕێوە دەچێت و خەڵاتی فیلمی ملبۆرن ۱٤ی ئۆکتۆبەر لە ئۆستۆراڵیا دەست بەکار دەکات.

News Code 21407

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =