هاوڕێژ کردنی فەزای شاری بۆ کەمئەندامان باشترین دیاری بۆ ئێمەیە

هونەر تاهیر دەرهێنەری کوردی هەرێمی کوردستان کە بە شانۆی "مافم کوا" بەشداری سێزدەهەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بووە، لە شانۆکەیدا ڕوانیویەتییە دۆخی نەگونجاوی فەزای شاری بۆ کەمئەندامان.

هونەر تاهیر لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، بە ئاماژە بە سێهەمین خولی بەشداری بوونی لە سێزدەهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، وتی: لە کوردستانی ئێران و بە تایبەت لە شاری مەریوان و هەروەها لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان فەزای شاریی گونجاو بۆ کەمئەندامان بە دروستی ڕێک نەخراوە و هێشتا جێی ڕەزامەندیی ئەو چینە لە کۆمەڵگا نییە.

ڕاشیگەیاند: ئەو خەسارە بوو بە هەوێنی شانۆی ئەوساڵی ئێمە و لە سەر ئەو بڕوایەین کە کەمئەندامان خەڵکانێکی لێهاتوون کە تەنیا بەستێنی گونجاویان بۆ نەڕەخساوە و دیارە لە کۆمەڵگای ئێمە کەمئەندامان بەرەوڕووی کێشەگەلێکی زۆر و لەوان هاوتوچۆ لە شوێنە جۆراوجۆرەکانن.

دەرهێنەری هەرێمی کوردستانی وتیشی: دەبێ هەر کام لە ئێمە بتوانین بە زەندە و توانای خۆمان لە پێناو باشتر کردنی دۆخەکە بۆ ئەو چینەی کۆمەڵگا هەنگاو هەڵگرین و ئێمەش وەک هونەرمەندانی بواری شانۆ لە رێگەی شانۆکانمانەوە بڕوانینە ئەو پرسە و خەڵکی ئاگادار کەینەوە و بێ شک درێژە بەو رێگەیە دەدەین.

هونەر تاهیر زیادی کرد: بە ئاوردانەوە لەو زانیاریانەی کە لە شاری مەریوان بە دەستمان هێناوە و بە پێی لێدوانەکانی شارەوانی ئەو شارە، شاری مەریوان ١٤ تا ١٦ ڕەمپی کەمئەندامانی هەیە و ئەوە بۆ شارێکی گەشتیاری زۆر کەمە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ڕێکخستنی گونجاوی فەزای شاری بۆ کەمئەندامان بەشترین دیاری و خەڵاتە بۆ ئێمە، ڕایگەیاند: ئێمە لە شانۆکەماندا هەوڵمان داوە کە ئەو ڕاستییە بە گوێ خەڵک و بەردەنگ بگەیێنین کە هەموو دەبێ پێکەوە بۆ ئامادە بوونی کەمئەندام لە کۆمەڵگای ناپێویست بە هاوڕێ و دەستگر تێکۆشین.

ئەو دەرهێنەرەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا: مافم کوا؟ بە چوار ئەکتەر کە سێ لەوان مەریوانین و ئەکتەری سەرەکیی خەڵکی هەرێمی کوردستانە لە سێزدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان نمایش  و ئاراستە دەکرێت.

News Code 21405

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =