کۆنسێرتی مۆسیقای کوردی بۆ یادی حه‌سه‌ن زیره‌ک و عه‌لی مه‌ردان

هونه‌رمه‌ند سه‌عدوڵڵا نه‌سیری بۆ یادی دوو هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد، له‌ سنه‌ کۆنسێرتێکی گۆرانی کوردی به‌ڕێوه‌ده‌بات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ئه‌م کۆنسێرته‌ به‌ هاوڕێی گرووپی مۆسیقای ژوانا، به‌ داڕشتنی دیلان نه‌سیری و مۆسیقا لێدانی جه‌لال ڕه‌حیمی، فه‌رهار پوور نه‌ورۆز، ئیسماعیل مه‌ردانی، موختار زه‌ندی، ئه‌یوب ساعدی، محه‌مه‌د ڕه‌زایی و ژوانا نه‌سیری به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بڕیاره‌ سه‌عدوڵڵا نه‌سیری ڕۆژی چوارشه‌مه‌ ۱۴ی خه‌رمانان کاتژمێر ۹ی شه‌و له‌ عه‌ماره‌تی خه‌سراوای شاری سنه‌ ئه‌م کۆنسێرته‌ کوردیه‌ بۆ یادکردنه‌وه‌ی مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌ک و مامۆستا عه‌لی مه‌ردان به‌ڕێوه‌ببات.

چه‌ندین داموده‌زگای فه‌رهه‌نگی پارێزگای کوردستان له‌وانه‌ به‌شی فه‌رهه‌نگی شاره‌وانی سنه‌، ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد، ئیداره‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی و پیشه‌ی ده‌ستی، ئه‌رکانی به‌ره‌نگاریی ماده‌ی هۆشبه‌ری کوردستان یارمه‌تی نه‌سیریان داوه‌ بۆ ڕێکخستنی ئه‌م کۆنسێرته‌.

 شیاوی ئاماژه‌یه‌ گرووپی ژوانا سه‌ره‌ڕای چه‌ندین کۆپله‌ی نوێ له‌م کۆنسێرته‌، چه‌ندین به‌رهه‌می نۆستالۆژیکی هونه‌رمه‌ندان حه‌سه‌ن زیره‌ک و عه‌لی مه‌ردانیش ده‌خوێنن.

News Code 21392

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =