٤٩ دەقی شانۆیی گەیشتۆتە مێهرەجانی شانۆی کوردی سەقز

بەڕێوەبەری پانزدەهەمین مێهرەجانی نێونەتەوەیی شانۆی کوردی سەقز وتی: تا ئیستا ٤٩ گرووپی شانۆیی ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداری لەو مێهرەجانە ڕاگەیاندووە و ٤٩ دەقی شانۆییش گەیشتۆتە نووسینگەی مێهرەجان.

دوکتۆر قوتبەدین سادقی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر رایگەیاند: نووسینگەی مێهرەجان داوای لە تەواو ئەو گرووپە شانۆییانەی کە ئامادەیی خۆیان بۆ بەشدار بوون لەو ڕووداوە فەرهەنگی – هونەرییە ڕاگەیاندووە، کردووە کە هاوکاتی ناردنی دەقە شانۆییەکانیان تا ٥ی خەزلوەر سێ CD لە ئیجرای شانۆکەیان بە کوالیتی گونجاوەوە ڕەوانە بکەن.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە بەرهەمە شانۆییە ناردراوەکان کرد و وتیشی: لە ئێستادا ٢٩ گرووپی شانۆیی لە شارە جۆراوجۆرەکانی پارێزگای کوردستان و لەوان سنە، سەقز، بانە، کامیاران، دیواندەرە، قوروە، مەریوان و بیجار بەرهەمی خۆیان ئاراستەی نووسینگەی مێهرەجان کردووە.

بەرێوەبەری پانزدەهەمین مێهرەجانی نێونەتەوەیی شانۆی کوردی لە سەقز ئاماژەی بەوەش دا: سێ شانۆ لە پاریزگای ئیلام، ٨ شانۆ لە پارێزگای ورمێ، ١٠ شانۆ لە پارێزگای کرماشان، یەک شانۆ لە قووچانی سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، سانۆیەک لە بجنووردی سەر بە پارێزگای خوراسانی باکووری و شانۆیەکیش لە کووهدەشتی سەر بە پارێزگای لورستان تا ئێستا گەیشتۆتە نووسینگەی مێهرەجان.

سادقی لە کۆتاییشدا لە هەڵبژاردرانی ٢ بەرهەم لەم مێهرەجانە بۆ مێهرەجانی نێونەتەوەیی شانۆی فەجر هەواڵی دا و بیری هێنایەوە: مێهرەجانی شانۆی کوردی سەقز لە رۆژانی ٢٦ تا ٢٠ی خەزەلوەری ئەمساڵی هەتاوی بەڕێوە دەچێت.

News Code 21388

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =