حەشدی شەعبی نەبوایە، داعش و ئەبووبەکر بەغدادی لە بەغدا بوون

ڕیان کلدانی وتی کە یاری ئەمریکا و زایۆنییەکان بەس لە دژی ئێران نییە بەڵکوو دژی تەواوی بیرە ئازادەکانی جیهانە و زۆربەی خەڵکی عێراق و پارت و لایەنەکان دژی ئەو گەمارۆیانەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-موحەمەد فاتمی زادە: لە ماوەی ڕۆژانی دواییدا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیانییەیەکدا جەختی کرد کە چوونە دەرەوەی هێزەکانی حەشدەی شەعبی لە شارەکان نابێت لە ژێر گوشار سیاسیدا بێت.

نووسینگەی عەبادی لە بەیانییەیەکدا ڕایگەیاند: لە ئێستاکەدا چوونە دەرەوەی حەشدی شەعبی لە شارە گەورەکان ژیرانە نییە و دەبێتە هۆی گەڕانەوەی تیرۆریستە داعشییەکان. ئەو بەیانییە لە دیداری عەبادی لە گەڵ لیژنە و بەرپرسان و ئیدارەکانی حەشدی شەعبی هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە ئەو لە ئەو دیدارەدا وتوویە کە حەشدی شەعبی جووڵەیەکی نوێ بوو کە بە وەڵام دانەوە بە فتواکەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەکانی عێراق و گیان فیدایی هێزەکانی لە ڕێگای وڵات، هیوایان بەخشیە خەڵکیە عێراق.

ناوبراو سەبارەت بە ئەگەری چوونە دەرەوەی حەشدی شەعبی لە شارەکانی عێراقیش وتی کە چوونە دەرەوەی حەشدی شەعبی لە شارە گەورەکان نابیت لە ژێر گوشاری سیاسی بێت، چونکوو سەرەڕای شکست و کردنەوەی دەرەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی داعش لە عێراق، هێشتا ناوەڕۆک و بیر و ئایدۆلۆژیای ئەو گرووپە توندڕەوە لە نێوانیاندا هەیە و هەر بۆیە ئەبێ شەڕ لە گەڵیان درێژە بدرێت.

ڕیان کلدانی بەرپرسی گشتی بزووتنەوەی موسێحیەتی عێراق و گوردانە مەسێحیەکانی بابلیۆن یەکێک لە پێکهاتەکانی حەشدی شەعبی(هێزە خۆبەخشەکانی خەڵک) عێراق لە گفتوگۆ لە گەڵ هەوالنێری مێهر سەبارەت بە هۆکار و هۆکارەکانی داخوازی بڕێک گرووپەکان لە سەر کردنە دەرەوەی حەشدی شەعبی لە ناوچە ئازاد کراوەکانی عێراق وتی: لە بڕێک لە گوردان و یەکینەکان گۆڕانکاری ڕووی داوە و فەرماندەی بڕێک شوێنەکان گۆڕاون؛ ئەو گۆڕانکارییانە لە سەر فەرمانی حاجی ئەبو مەهدی موهەندس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی ئەنجام دراوە کە لە سەر ئەو باوەڕەم کارێکی سروشتی و ئاساییە.  چونکوو لە هەر کاتێکدا ئەگەری هەیە ئەو گۆڕانکارییە ڕوو بدات.

ناوبراو زیادی کرد: دەرکردنی فەرمان لە لایەن فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق(حەیدەر عەبادی) لە سەر لابردنی ڕەوتی ئیداری ئەو پرسە ئێمە تووشی شۆک کرد. ئەگەری هەیە ئەو پرسە لە نیوان لایەنەکاندا چارەسەر دەبێت و کۆبوونەوەیەک لە سەر ئەو باسە بەڕێوە دەچێت. حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنە گەورە و بەربڵاوەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات لە تەواوی ناوچەکانی عێراق بەشداری هەبووە. لە سەر ئەوباوەڕەم کە بە یەکێک کردنی بەرە و گۆرەپانەکان بۆ گرووپەکانی حەشدی شەعبی دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کێشەی زۆر.

بەرپرسی گشتی بزووتنەوەی مەسێحیەتی عێراق لە درێژەدا سەبارەت بە پێگەی حەشدەی شەعبی لە نێوان بەرپرسە عێراقییەکان و پاڵپشتی پەرلەمان و دەوڵەتی ئەو وڵاتە لە هێزە جۆخەییەکانیش جەختی کرد: ئەگەر حەشدی شەعبی و گرووپە بەرخۆدانەکان نەبوایەن، دەوڵەت و عێراقێک بوونی نەبوو. چونکوو حەشدی شەعبی گیان فیدایی زۆری کرد و بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات خوێن و باشترین لاوەکان پێشکەش کرد. گرووپە بەرخۆدانەکان و هەروەها ئێمە (هێزە مەسێحیەکان) دەورێکی جیاوازیان لە بارەوە گێڕا و لە کاتی بەزینی پارێزگاکانی وڵات و پێش لە دەرکردنی فتواکەی ئایەتوڵڵا سیستانی لە پاڵ سوپا و هێزە چەکدارەکانی عێراق دا وەستاین.

ناوبراو زیادی کرد: پاڵپشتیگەلێک لە لایەن مەرجەعیەتەوە ئەنجام درا بەڵام تا ئەم ساتە دەوڵەتی عێراق پاڵپشتی و پشتیوانی ڕاستەقینەی لە حەشدی شەعبی نەکردووە؛ بۆ نموونە مووچەی ئەندامانی حەشدی شەعبی یەک لە سەر چواری مووچەی هێزەکانی سوپا و پۆلیسی عێراقیش نییە. هیوادرام پرسی ئەمنیەتی و پێگەی حەشدی شەعبی لێک بدرێتەوە و پاڵپشتی ڕاستەقینە لە ئەو هێزە پیرۆزە کە پاڵپشتیی لە عێراقەوە کرد، کردوەییەوە بکرێت. ئەگەر حەشدی شەعبی و گرووپەکانی بەرخۆدان نەبوایان، داعش لە بەغدا و ئەبووبەکر بەغدادی لە انوچەی سەوز جێگری کرابوون. هیوادارم خوێنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بە فیڕۆ نەچێت.

فەرماندەی موجاهدینی مەسێحی حەشدی شەعبی عێراق لە پێوەندی لە گەڵ هاوڕێیەتی دەولەتی عێراق لە گەڵك گەمارۆکانی سەپێندراو بە سەر ئێرانیش ئاشکرای کرد: ڕاشکاوانە دەڵێم کە ئێمە لە بزووتنەوەی بابلیۆن و مەسێحیەتی عێراق بەیانییەیەکمان سەبارەت بە هەڵوێستمان بەرانبەر هەوڵەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی دراوسێی خۆمان واتا ئێران دەرکرد لە سەر ئەوەی کە ئێران و ڕاوێژکارانی لە پاڵپشتی لە دەوڵەت و هێزە عێراقییەکان دەورێکی گرنگیان هەبوو کە فەرامۆش ناکرێت. رایدەگەکیێنین کە یاری ئەمریکا و زایۆنییەکان بەس بەرنابەر ئێارن نییە بەڵکوو دژی ئەواوی نیرە ئازادەکانی جیهانە و زۆربەی عێراقییەکان و پارت و خەڵکی عێراق و لایەنەکان دژی ئەو گەمارۆیانەن. ئێمە داوا لە دەوڵەتی عێارق دەکەین دەوری ئاشکراتری لەم بارەوە هەبیت.

News Code 21381

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =