سێزده‌هه‌مین فستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان ده‌ستیپێکرد

که‌مێک پێش ئێستا سێزده‌هه‌مین فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان به‌ به‌شداریی ۳۹ گرووپ له‌ پارکی شانۆی ئه‌م شاره‌ ده‌ستیپێکرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سێزده‌هه‌مین فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان له‌ ئه‌مڕۆ ۱۰ی خه‌رمانان تاکوو ۱۴ی خه‌رمانان به‌ به‌شداریی ۳۹ گرووپی ده‌ره‌کی و ناوخۆیی له‌ به‌شی پێشبڕکێ، ئازاد، ئایینی و نه‌ریتی، ده‌ره‌کی، مروور، منداڵ و مێرمنداڵ، تایبه‌ت و لاته‌کی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ ۱۲۵ شانۆ له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌کانی شاری مه‌ریوان و له‌ گه‌ڕه‌ک و شه‌قامه‌کانی ئه‌م شاره‌ بۆ خه‌ڵک و لایه‌نگرانی شانۆ نمایش ده‌درێت.

ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌م جار ۱۶ شانۆ له‌ شاره‌کانی سنه‌، سه‌قز و سه‌وڵاو نمایش ده‌درێن.

شه‌ش گرووپ له‌ وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا، ئێسپانیا، ئه‌رمه‌نستان، ئازه‌ربایجان و عێراق له‌ به‌شی ده‌ره‌کی ئه‌م خوله‌ی فستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قامی مه‌ریوان به‌شدارییان کردووه‌.

 به‌ڕێوه‌بردنی وۆرک شۆپی فێرکاری و هه‌روه‌ها دوو شانۆ له‌ به‌شی لاته‌کی و تایبه‌ت له‌ دیکه‌ی به‌رنامه‌کانی ئه‌م فستیڤاڵه‌ن.

 شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ ۵۶ هه‌واڵنێری ناوخۆیی و شه‌ش مێدیای ده‌ره‌کی هه‌واڵه‌کانی ئه‌م فستیڤاڵه‌ ڕۆماڵ ده‌که‌ن.

News Code 21354

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =