سیگناڵی بیانی لە دژی شیعه‌کانی عێراق

لە کاتێکدا کە دانوستانە سیاسییەکان لە پێناو پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە لە پەرلەمانی عێراق درێژەی هەیە، سینگاڵی بانگەشەیی بیانییەکان و لەوان سعوودییەکان یەکدەنگ لە دژی شیعەکان یه‌کی گرتووه‌.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: بە پێی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیارە یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە پاش بەڕیوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی و پشت‌ڕاست کرانەوەی بەراییەکانی لە لایەن دادگەی باڵای فیدراڵ، رۆژی دووشەممەی حەوتەی داهاتوو بەڕێوە بچێت. دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان بە پێی نەریتی هەمیشەیی بە سەرۆکایەتی بە تەمەن‌ترین نوێنەری ناو دانیشتنەکە بەڕێوە دەچێت.

بێ گومان بەڕێوەچوونی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی نوێی عێراق هەنگاوێکی بەرەو پێش لە پێناو پێکهێنانی هاوپەیمانی فراکسیۆنی زۆرینە و هاوکات پێکهێنانی خێراتری دەوڵەتی داهاتیوو، دێتە ئەژمار. کەواتە بەڕێوەچوونی ئەو دانیشتنە لەو ڕووەوە گرینگە کە ڕەوتی پڕۆسەی سیاسی خێراتر دەکات. ئەو دانیشتنە لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە دانوستان و گفتوگۆگەلی سیاسی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی فراکسیۆنی زۆرینە لە پەرلەمان، بە خێراییەکی زیاتر درێژەی دەبێت و ڕاگەیاندنی فەرمیی ئەو هاوپەیمانییەش بۆتە پرسێک کە پێدەچێت بەمزووانە جێبەجێ بێت.

دانوستانە سیاسییەکان لە پێناو پێکهێنانی هاوپەیمانی زۆرینە لە عێراق لە کاتێکدا بەهێزەوە درێژەی دەبێت کە زۆربەی میدیاگەلی بیانی و لەوان میدیا سعوودییەکان یارییەکی میدیایی و بانگەشەییان لە دژی ڕەوتی شیعەی سەرکەوتوو لە هەڵبژاردنەکاندا دەست پێکردووە.

ئەو میدیاگەلە خەت پێدراوە ئیدعای سەرهەڵدان و هاتنەکایەی ناکۆکی و چەند بەرەکی لە نێوان حزب و ڕەوتە شیعەکان دەکەن و بەوجۆرە بە ڕای گشتی ڕادەگەیێنن کە پەرتەوازەیی دەنگی نێوان شیعەکان بە ڕادەیەکە کە گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە چەتوون و زۆر دژوارە.

ئەو ئیدعا پێکەنین‌هێنەرە لە کاتێکدا دەخرێتە ڕو کە لەم دواییەدا لە عێراقدا شایەدی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی گەورە بووین کە لە نێوان ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و سێ هاوپەیمانی سائێرۆن، نەسر و وەتەنییە پێکهاتووە. لە ڕاستیدا، خرانە ڕووی ئاوەها ئیدعایەک بۆ ئاژاوەنانەوە و چەندبەرەکی لە نێوان ڕیزەکانی شیعە بە مەبەستی ئاستەنگنانەوە و پێشگری لە ڕەوتی پرۆسەی سیاسیی عێراق و لە ئاکامدا پێشگری لە پێکهاتنی دەوڵەتی داهاتوو لە کاتبەندیی یاسایی ئەنجام دەدرێت.

بەوەشەوە کەسایەتییە بەرجستەکانی عێراقی و ڕەوتە گرینگە سیاسییەکان لەو وڵاتە جەخت لە زەروورەتی پێکهاتنی دەوڵەتی داهاتوو لە کاتبەندیی یاسایی دەکەن. هەر لەوە پەیوەندییەدا، رێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لەم دواییەدا لە دیدارە جۆراوجۆرەکان، لە چەند نۆرەدا جەختی لە زەروورەتی پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو لە کاتی یاسایی کردووە.

بەڵام لەمناوەدا، پرسێک کە نابێ فەرامۆش بکرێت، پێویستیی خۆبواردن لە بیانوودانە دەست میدیاگەلی بیانی بۆ چەسپاندنی دوو یان چەند بەرەکی لە نێوان شیعەکانە. ئەوە بەو مانایە کە حزب و ڕەوتە سیاسییەکانی ناوخۆی عێراق نابێ بە داپەڕەکانی خۆیان هەلی درۆ و دەلەسە بدەنە دەست میدیاگەلی عێراقی.

مەبەست ئەوەیە کە ئەگەر هەوڵگەلێک لە بواری ناوخۆیی، بۆ داسەپاندنی هەندێک کەسایەتی و ڕەوتی سیاسی بە هاوپەیمانانی سەرکەوتوو لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەنجام بدرێت، ئەو هەنگاوانەش بەش بە حاڵی خۆیان دەتوانن سەرچاوەی ناکۆکیگەلی بنەڕەتی لە نێوان گرووپە جۆراوجۆرەکان بن و لە ئاکامدا ببنە کەرەسەی دوژمنان بۆ هاندان و بە لارێدا بردنی ڕای گشتی.

کەواتە، ئەوی لەم بوارەدا گرینگە، ئەوەیە کە ڕێز لە دەنگ و ڕوانگەی حزب و ڕەوتە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردن بۆ هاوپەیمانی لە گەڵ گرووپ و کەسایەتییە سیاسییەکان بگیردرێت، بۆ ئەوەی ئەوان بە ئەرخەیانی لە پێناو پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمانی هەوڵ بدەن.

بۆ وێنە، کاتێک کە موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سائێرۆن وەک یەکێک لە لایەنە سەرکەتووەکان بە هیچ جۆرێک حازر بە دانوستان لە گەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نییە، پێداگرییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بۆ وەدی هێنانی ئەو بابەتە، دەسکەوتێکی جگە لە کەلێن خستنە ناو ڕیزەکانی شیعەی بە دواوە نەبووە. کەواتە هەنگاوێکی کاڵفامانە و ناژیرانەی لەو جۆرە لە بواری سیاسیی ناوخۆیی، دەتوانێ زیانی زۆری لە بواری دەرەکی بە دواوە بێت و یەکێک لە زیان و خەسارەکان، دوو هێندە بوونی چالاکیگەلی میدیایی و سینگاڵگەلی بانگەشەیی دەرەکی بۆ ئاژاوەنانەوەی بەربڵاو لە نێوان شیعەکانە.

لە هەلومەرجی هەستیاری ئێستا کە عێراق لە لایەکەوە قۆناغی پاش داعش تێدەپەڕێنێت و لە لایەکی دیکەوە، زیاتر لە جاران خەریکی نزیک بوونەوە لە کەنارەکانی سەقامگیری سیاسییە. زەروورەتی پێداگری لە هۆشیاری و وەلاوەنانی بەرژەوەندیی حزبی و کەسێنی گرینگییەکی تایبەتی هەیە.

هەر بەو پێیە، پێدەچێت کە بۆ تێپەڕبوون لەو دۆخە هەستیار و چارەنووسسازە، پێویستە لە کەسایەتیگەری و وەلاوەنانی سیاسەتی پێداگری بۆ ئامادەبوونی هەندێک حزب و کەسایەتی تایبەتی لە هاوپەیمانی زۆرینەیە، تێپەڕبن. ئەو سیاسەتە دروست و ستراتژییەیە کە دەتوانێ تەواو شیعەکان و لەوان هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و ژێرگرووپەکانی لە ژێر ئاڵایەکی یەکەدا کۆکاتەوە و عێراقێکی یەکگرتوو بۆ پێکهێنانی خێرای دەوڵەتی داهاتوو ئامادە بکات.

کەواتە لەو هەلومەرجەدا چکۆلەترین هەڵە دەتوانێت، پڕ تێچووترین زیان و خەسارەکانی لە ڕەوتی سیاسیی عێراقدا بە دواوە بێت. هەر بۆیە پێداگرییە بەردەوامەکان لە ناوخۆ و دەرەوە بۆ نزیک کردنەوەی هەندێک کەسایەتی لە سەرکردەگەلی هاوپەیمانە سەرکەتووەکان و لەوان نزیک کردنەوەی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکی هاوپەیمانی سائێرۆن، دەتوانێ زیانی لێ بکەوێتەوە.

خاڵێکی دیکە کە لە بواری سیاسیی عێراق گرینگە، هەوڵی دزێوانە بۆ کەم کردنەوەی گرینگیی هاوپەیمانی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانیگەلی سائێرۆن، نەسر و وەتەنییەیە؛ هەوڵگەلێک کە یەکگرتوویی عێراقیان کردۆتە ئامانج. کەسانێک کە لە پشت پەردەی فەزاسازیی میدیایی و بانگەشەیی لە دژی هاوپەیمانیی باس کراون، ئیدعایان کردووە کە هاوپەیمانییەکی دیکە لە بیچم گرتن دایە.

ئەو ئیدعایە لە خۆیدا تەنزێکی تالە کە لە بواری سیاسیی عێراق بە گوێ دەکات.هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئەو هاوپەیمانییە چوارقۆڵییە زیاتر لە ١٦٠ کورسی لە پەرلەمانیان مسۆگەر کردووە و زۆربەی حزب و ڕەوتەکانی دیکەش ئامادەیی خۆیان بۆ پەیوەست بوون بەو هاوپەیمانییە ڕاگەیاندووە.

ئێستا ڕای گشتی بەرەوڕووی ئەو پرسیارن کە چۆن مومکینە هاوپەیمانییەکی دیکە بتوانێ زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان بۆ خۆی مسۆگەر بکات و فراکسیۆنی زۆرینە پێک بێنێت؟ کەواتە ڕوون و ئاشکرایە کە ئیدعایەکی لەو چەشنە، هەر لە بنەماوە پووچ و درۆیە. یەک لەو ئیدعا پووچانە کە لەم دواییەدا بانگەشەی بۆ دەکرا، پێکهاتنی هاوپەیمانیی هاوبەشی فەتح و دەوڵەتی یاسایە، ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا هیچکام لە ئەندامانی باڵای ئەو دوو هاوپەیمانییە ئامادەی پشت ڕاست کردنەوەی هەواڵە بڵاوکراوەکان لەو بارەیە نەبوون.

لە خاڵی بەرامبەردا، تەنانەت زۆربەی میدیاکان لایان وایە کە هاوپەیمانی فەتح خەریکی نزیکبوونەوە لە هاوپەیمانی چوارقۆڵیی حیکمەی نیشتمانی، سائێرۆن، نەسر و وەتەنییەیە و لە داهاتوویەکی نزیک پەیوەستی ئەو هاوپەیمانییە دەبێت.

بەڵام سیاسەتێکی دیکە کە هەمبەر بەو هاوپەیمانییە چوارقۆڵییە گیراوەتە بەر، سیاسەتی پەرەدان بە باوەری هەڵوەشانەوە و دابڕانی ژێر گرووپەکانی ئەو هاوپەیمانییەیە. میدیاگەلێک کە هەڵوێستیان ڕوونە، ئیدعا دەکەن کە هەندێک لە ژێرگرووپەکانی هاوپەیمانی حیکمەی نیشتمانی، سائێرۆن، نەسر و وەتەنییە پەیوەستی هاوپەیمانییەکانی دیکە بوون، بۆ وێنە دەکرێت ئاماژە بە فالح فەیاز و خالید عەبیدی لە کەسایەتییە ناسراوەکانی هاوپەیمانی نەسر بکرێت کە بە گوێرەی میدیاگەلی درۆزن و دەنگۆساز لە هاوپەیمانی نەسر دابڕاون.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هێشتاش ئەو کەسایەتییە بەرجستە و کاریگەرانە لە گەڵ چەند کەسایەتیی گرینگی دیکەی بواری سیاسەتی عێراق لە هاوپەیمانییەکەیاندا ماونەتەوە و هیچ بەهایەک بە دەنگۆگەلی ئاژاوەچیانە و سیاسی نادەن.

بە گشتی، پێدەچێت ئەو هاوپەیمانییە زۆرینەیە نە شکست بێنێت و نە دەسەڵاتی بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمانی عێراق لە دەست بدات؛ بەڵکوو بە پێچەوانە، ئەگەری زۆری هەیە حزب و ڕەوتگەلێکی زیاتر لە رۆژانی داهاتوو پەیوەستی ئەو هاوپەیمانییە بن، بۆ ئەوەی کاری پێکهێنانی هاوپەیمانی زۆرینە یەکلا بکرێتەوە.

News Code 21337

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =