گوڵنسا لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی مۆنتڕاڵ نمایش درا

فیلمی سینەمایی گوڵنسا لە دەرهێنانی سەتار چەمەنی گوڵ و بە یادی ٤ ژینگەپارێزی گیان بەخت کردووی مەریوانی، لە چل و دووهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی مۆنتڕاڵ نمایش درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی سینەمایی گوڵنسا لە دەرهێنانی سەتار چەمەنی گوڵ و سناریۆی ویدا ساڵحی لە شەشەمین بەشداری نێونەتەوەیی خۆی بە نوێنەرایەتی لە سینەمای ئێران، رۆژی ڕابردوو (سێ‌شەممە) لە بەشی تەرکیز لە سەر سینەمای جیهانی چل و دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی مۆنتڕاڵ (Montreal)ی کەنەدا نمایش درا.

ستار چەمەنی گوڵ و ویدا ساڵحی بەر لە نمایشی ئەم فیلمە لە هۆڵی ژمارە ١٢ی سینەمای کوارتێر لاتین (Quarter Latin) بچێتە سەر پەردە،  لە پەیامێکدا نمایشی "گوڵنەسا"یان پێشکەش بە شەریف باجوور، ئۆمێد حسێن زادە (کۆنەپۆشی)، ڕەحمەت حەکیمی نیا و محەمەد پەژووهی، ٤ ژینگەپارێزی گیان بەخت کردووی مەریوان لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی مەریوان کرد.

ئەم فیلمە بەسەرهاتی دوو کەسایەتی بە ناوەکانی گوڵ مەمەد و گوڵنەسا وەک ژن و مێردێکی ئەفغانییه کە پاش کۆچی نایاساییان بۆ ئێران لە کورەخانەیەکی ئاجورپەزیدا ئیش دەکەن و لە شوێنی کارەکەیان تووشی ڕووداوگەلی جۆراوجۆر دێن و ژیانیان بە بارێکی دیکەدا دەگۆڕێت.

بەشی تەرکیز لە سەر سینەمای جیهانی فێستیڤاڵی مۆنتڕاڵ ڕەنگدەرەوەی لایەنی نێونەتەوەیی ئەو فێستیڤاڵەیە کە فیلمە شازەکانی ئەمریکی، ئەورووپی، ئاسیایی، ئەفریقایی و ئەقیانووسیەی تێدا نمایش دەدرێت.

فێستیڤاڵی فیلمی مۆنتڕاڵ (MWFF) کە لە رۆژانی ٢٣ی ئەگێست تا ٣ی سێپتامبر لە شاری مۆنتڕاڵی کەنەدا بەڕێوە دەچێت، تاقە فێستیڤاڵی پێشبڕکێی فیلمە کە لە لایەن فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی بەرهەم هێنەرانی فیلم (FIAPF) سەلمێندراوە و بە گەورەترین فێستیڤاڵی فیلمە سەربەخۆکان دەناسرێت. سەربەخۆیی و نادەروەست بوونی ئەو فێستیڤاڵە بۆتە هۆی ئەوەی کە فێستیڤاڵی فیلمی مۆنتڕال بێ بەری بێت لە دەستێوەردانی ئێسپانسێرگەلی تیجاری.

ستافی فیلمی گوڵنسا بریتین لە: سەتار چەمەنی گوڵ (دەرهێنەر)، ویدا ساڵحی (سناریست و گریم)، محەمەد فەکووری (بەرپرسی فیلم هەڵگری)، بێهرووز معاونیان (دەنگ‌هەڵگر)، کاوە عەزیزی (تۆمار کردن)، سیاوەش ڕەمەزان لوو و محەمەد توربۆریان (یاریدەدەرانی دەرهێنەر).

 هەروەها لەم فیلمەدا سەعید داخ، عەلی محەمەد ڕادمەنێش، یەگانە ڕەجەبی، ساقی زەینەبی، مەسعوود محەمەدی و ویدا عەموویی ڕۆڵیان گێڕاوە.

News Code 21323

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =